لۆقا 37:11-54
لۆقا 37:11-54 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک عیسا قسەی دەکرد، فەریسییەک بۆ نانخواردن داوەتی کرد. ئەویش چووە ژوورەوە و دانیشت. فەریسییەکە کە بینی عیسا پێش نانخواردن دەستی نەشوشت، سەری سوڕما. ئینجا مەسیحی خاوەن شکۆ پێی فەرموو: «ئێوەی فەریسی دەرەوەی جام و قاپ پاک دەکەنەوە، بەڵام ناختان پڕە لە چاوچنۆکی و بەدکاری. گێلینە، ئایا ئەوەی دەرەوەی دروستکردووە ناوەوەشی دروستنەکردووە؟ بەڵام ئێوە ئەوەی هەتانە بیدەنە هەژاران، ئیتر هەموو شتێک بۆتان پاک دەبێت. «بەڵام قوڕبەسەرتان فەریسییەکان، ئێوە دەیەکی پونگ و ڕازیانە و هەموو سەوزەوات دەدەن، بەڵام دادپەروەری و خۆشەویستی خودا پشتگوێ دەخەن. پێویستە ئەمانە پەیڕەو بکەن و ئەوانەی دیکەش پشتگوێ نەخەن. «قوڕبەسەرتان فەریسییەکان، چونکە حەزتان لە ڕیزی پێشەوەی کەنیشت و سڵاو لێکردنتانە لە بازاڕدا. «قوڕبەسەرتان، ئێوە لەو گۆڕە نادیارانە دەچن کە خەڵکی بێ ئەوەی بزانن بەسەریاندا دەڕۆن.» تەوراتناسێک وەڵامی دایەوە: «مامۆستا، بە گوتنی ئەمانە، ئێمەش سووک دەکەیت.» عیسا فەرمووی: «قوڕبەسەر ئێوەی تەوراتناسیش، بارێک دەخەنە سەر شانی خەڵکی کە هەڵگرتنی زەحمەتە، بەڵام خۆتان بە هیچ شێوەیەک لە هەڵگرتنی بارەکاندا یارمەتییان نادەن. «قوڕبەسەرتان، چونکە ئێوە گۆڕی پێغەمبەران هەڵدەبەستن، کە باوباپیرانتان کوشتوویانن. کەواتە ئێوە شایەتن و بە کردەوەی باوباپیرانتان ڕازین، ئەوان پێغەمبەرانیان کوشت و ئێوەش گۆڕەکانیان بۆ هەڵدەبەستن. لەبەر ئەوە دانایی خودا فەرمووی: ”من پێغەمبەر و نێردراویان بۆ دەنێرم، بەڵام لێیان دەکوژن و دەیانچەوسێننەوە،“ تاکو خوێنی هەموو پێغەمبەران کە لە دامەزراندنی جیهانەوە ڕژاوە لەم نەوەیە داوا بکرێت، لە خوێنی هابیلەوە هەتا خوێنی زەکەریا کە لەنێوان قوربانگا و پیرۆزگادا لەناوبردرا. بەڵێ پێتان دەڵێم، لەم نەوەیە داوا دەکرێت. «قوڕبەسەرتان تەوراتناسان، چونکە کلیلی زانیاریتان برد، خۆتان نەچوونە ژوورەوە و ڕێتان لەوانەش گرت کە دەچوونە ژوورە.» کاتێک عیسا ئەوێی بەجێهێشت، مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان دەستیان کرد بە تەنگ پێ هەڵچنینی و لە زۆر بابەت پرسیاری لێ بکەن، چاوەڕێیان دەکرد بە وشەیەکی دەمی خۆی تووشی بکەن.
لۆقا 37:11-54 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئیشۆع قسه‌ی ده‌فه‌رموو، په‌ڕیشییه‌ک بۆ چێشتخواردن داوه‌تی كرد. ئه‌ویش چووه ژووره‌وه و دانیشت. به‌ڵام په‌ڕیشییه‌كه كه بینی ئیشۆع پێش نانخواردن ده‌ستی نه‌شوشت، سه‌ری سوڕما. په‌روه‌ردگاریش پێی فه‌رموو: “ئێوه‌ی په‌ڕیشی ده‌ره‌وه‌ی جام و قاپ پاكده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ناختان پڕه له چڵێسی و به‌دكاری. گێلینه، ئایا ئه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی دروستكردووه ناوه‌وه‌شی دروست نه‌كردووه؟ جا ئه‌وه‌ی هه‌تانه بیده‌نه هه‌ژاران، ئه‌وه‌تا هه‌موو شتێک بۆتان پاكده‌بێت. به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی په‌ڕیشییه‌كان! ئێوه ده‌یه‌كی پونگ و ڕازیانه و هه‌موو سه‌وزه‌وات ده‌ده‌ن، به‌ڵام ڕه‌وا و خۆشویستنی خودا پشتگوێ ده‌خه‌ن. ده‌بوایه ئه‌مانه بكه‌ن و ئه‌وانه‌ش پشتگوێ نه‌خه‌ن. وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی په‌ڕیشییه‌كان! چونكه ڕیزی پێشه‌وه‌ی كه‌نیشت و سڵاوكردنی بازاڕتان خۆشده‌وێ. وه‌ی به‌حاڵتان، ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشیه ڕووپاماكان! چونكه ئێوه له‌و گۆڕه نادیارانه ده‌چن كه خه‌ڵكی بێ ئه‌وه‌ی بزانن به‌سه‌ریاندا ده‌ڕۆن!”. یه‌كێكی ته‌وراتزان وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ڕابی، به وتنی ئه‌مانه، ئێمه‌ش سووک ده‌كه‌یت!”. فه‌رمووی: “وه‌ی به‌حاڵی ئێوه‌ی ته‌وراتزانیش! بارێک له خه‌ڵكی ده‌ده‌ن كه هه‌ڵگرتنی زه‌حمه‌ته، به‌ڵام خۆتان په‌نجه‌یه‌كیش له باره‌كه ناده‌ن. وه‌ی به‌حاڵتان، چونكه گۆڕی پێغه‌مبه‌ران هه‌ڵده‌به‌ستن، كه باوباپیرانتان كوشتوویانن. كه‌واته ئێوه گه‌واهیده‌رن و كرده‌وه‌ی باوباپیرانتان لا په‌سه‌نده، چونكه ئه‌وان كوشتیانن و ئێوه‌ش گۆڕه‌كانیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن. بۆیه دانایی خودا فه‌رمووی: من پێغه‌مبه‌ر و په‌یامبه‌ریان بۆ ده‌نێرم، به‌ڵام لێیان ده‌كوژن و قاویان ده‌ده‌ن، تاكو خوێنی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران كه له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه ڕژاوه له‌م نه‌وه‌یه داوا بكرێت، له خوێنی هاویله‌وه تاكو خوێنی زخه‌ریا كه له‌نێوان قوربانگا و په‌رستگادا له‌ناوبردرا. به‌ڵێ، پێتان ده‌ڵێم: له‌م نه‌وه‌یه داوا ده‌كرێت! وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزانان! چونكه كلیلی زانیاریتان برد، خۆتان نه‌چوونه ژووره‌وه و ڕێتان له‌وانه‌ش گرت كه ده‌چوونه ژووره”. كاتێ ئیشۆع ئه‌مه‌ی ده‌فه‌رموو، ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كان ده‌ستیان پێكرد ته‌نگی پێ هه‌ڵچنن و له زۆر بابه‌ت پرسی لێ بكه‌ن، خۆیان لێ مات كردبوو تاكو به وشه‌یه‌كی ده‌می خۆی تووشی بكه‌ن.