لۆقا 16:10-20
لۆقا 16:10-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی گوێتان لێ بگرێت، گوێ له من ده‌گرێت، ئه‌وه‌ی ڕه‌تتان ده‌كاته‌وه من ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ش من ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه منی ناردووه”. حه‌فتاكه به شادییه‌وه گه‌ڕانه‌وه و وتیان: “په‌روه‌ردگار، ته‌نانه‌ت شه‌یتانه‌كانیش به ناوی تۆوه ملكه‌چمانن!”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “شه‌یتانم بینی وه‌ک بروسكه له ئاسمانه‌وه ده‌كه‌وت. ئه‌وه‌تا ده‌سه‌ڵاتم پێتانداوه پێ به مار و دووپشک و هه‌موو هێزی دوژمن‌دا بنێن، هیچ زیانیشتان پێناگه‌یه‌نێت. به‌ڵام به‌مه دڵخۆش مه‌بن كه ڕووحه‌كان ملكه‌چتانن، به‌ڵكو دڵخۆشبن كه ناوتان له ئاسمانان‌دا نووسراوه”.
لۆقا 16:10-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئەوەی گوێتان لێ بگرێت، گوێ لە من دەگرێت، ئەوەی ڕەتتان دەکاتەوە من ڕەت دەکاتەوە. ئەوەش من ڕەت دەکاتەوە، ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە منی ناردووە.» حەفتا و دوو نێردراوەکە بە شادییەوە گەڕانەوە و گوتیان: «گەورەم، تەنانەت ڕۆحی پیسیش بە ناوی تۆوە ملکەچمانن.» ئەویش پێی فەرموون: «شەیتانم بینی وەک بروسکە لە ئاسمانەوە دەکەوت. ئەوەتا دەسەڵاتم پێتان داوە پێ بە مار و دووپشک و هەموو هێزی دوژمن‌دا بنێن، هیچ شتێکیش زیانتان پێناگەیەنێت. بەڵام بەمە دڵخۆش مەبن کە ڕۆحە پیسەکان ملکەچتانن، بەڵکو دڵخۆش بن کە ناوتان لە ئاسماندا نووسراوە.»