لۆقا 68:1-75
لۆقا 68:1-75 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، چونکە گەلەکەی بەسەرکردەوە و کڕییەوە. هێزی ڕزگاریمانی هەستاندەوە، لە بنەماڵەی داودی بەندەی، وەک چۆن لە کۆنەوە لە ڕێگەی پێغەمبەرە پیرۆزەکانییەوە دواوە، بۆ ڕزگاربوون لە دەست دوژمنان و هەموو ناحەزانمان، هەروەها بۆ بەخشینی بەزەیی بە باوباپیرانمان و پەیوەستبوون بە پەیمانە پیرۆزەکەی، واتا ئەو سوێندەی کە بۆ ئیبراهیمی باپیرە گەورەمانی خوارد: کە ئێمە لە دەست دوژمن ڕزگارمان بێت و بێ ترس ئەو بپەرستین، هەموو ڕۆژانی ژیانمان بە پیرۆزی و ڕاستودروستی لەبەردەمیدا بین.
لۆقا 68:1-75 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
“پیرۆزه په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی ئیسڕائیل، چونكه گه‌له‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و قوربانییدا. شاخی ڕزگاریمانی هه‌ستانده‌وه، له ماڵی داویدی ڕۆڵه‌ی، وه‌ک له كۆنه‌وه به زمانی پێغه‌مبه‌ره پارساكانی دوواوه، ڕزگاربوون له دوژمنانمان و له ده‌ست هه‌موو ناحه‌زانمان، بۆئه‌وه‌ی به‌زه‌یی به باوكانمان بێته‌وه و بۆ یادكردنه‌وه‌ی په‌یمانه پارساكهی. ئه‌و سوێنده‌ی بۆ ئه‌وڕاهه‌می باوكمانی خوارد: له ده‌ست دوژمنانمان ده‌ربازمان بێت، كه بمانداتێ بێ ترس بیپه‌رستین، هه‌موو ڕۆژانی ژیانمان به پارسایی و خوداناسی له‌به‌رده‌می.