لۆقا 18:1-21
لۆقا 18:1-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
زخه‌ریاش به فریشته‌كه‌ی وت: “به چی ئه‌مه بزانم، چونكه خۆم پیرم و ژنه‌كه‌شم به ساڵدا چووه؟” فریشته‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “من جبرائیلم كه له‌به‌رده‌م خودا ڕاده‌وه‌ستم، نێردراوم تاكو له‌گه‌ڵت بدوێم و ئه‌م موژده‌یه‌ت بده‌مێ. ئه‌وه‌تا تۆ بێده‌نگ ده‌بیت و نا‌توانیت قسه‌بكه‌یت تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌مه دێته دی، چونكه بڕوات به قسه‌كه‌م نه‌كرد، ئه‌وه‌ی كه له كاتی خۆیدا دێته دی”. گه‌ل چاوه‌ڕوانی زخه‌ریایان ده‌كرد و سه‌رسام ببوون له دواكه‌وتنی له‌نێو په‌رستگادا.
لۆقا 18:1-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
زەکەریاش بە فریشتەکەی گوت: «چۆن لەمە دڵنیا بم، چونکە خۆم پیرم و ژنەکەشم بە ساڵدا چووە؟» فریشتەکە وەڵامی دایەوە: «من جبرائیلم لەبەردەم خودا ڕادەوەستم، نێردراوم تاکو لەگەڵت بدوێم و ئەم مژدەیەت بدەمێ. ئەوەتا لە ئێستاوە تۆ لاڵ دەبیت و توانای قسەکردنت نامێنێت هەتا ئەو ڕۆژەی ئەم شتانە ڕوودەدەن، چونکە باوەڕت بە قسەکەم نەکرد، ئەوەی لە کاتی خۆیدا دێتە دی.» خەڵکەکە چاوەڕوانی زەکەریایان دەکرد و سەرسام ببوون لە دواکەوتنی لەناو پەرستگادا.