لۆقا 1:1-7
لۆقا 1:1-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی تیئۆپیلای پایه به‌رز، زۆر كه‌س هه‌ستان به داڕشتنی چیرۆكی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌لای ئێمه ڕوویدابوو، وه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێمان ڕاده‌ست كراوه كه له سه‌ره‌تاوه گه‌واهیده‌ر و ڕاژه‌وانی وشه‌كه بوون. منیش له سه‌ره‌تاوه به وردی سۆراخی هه‌موو شتێكم كردووه، بۆیه به باشم زانی به ڕیزبه‌ندی بۆتی بنووسم، تاكو ڕاستیی ئه‌و قسانه بزانیت كه فێركراوی. له سه‌رده‌می هیڕوودسی شای ئیهوود، كاهینێک له كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وییا هه‌بوو ناوی زخه‌ریا بوو، ئه‌لیساباتی ژنیشی له نه‌وه‌ی هاڕون بوو. هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م خودا بێ‌تاوان بوون، بێ گله‌یی بوون له په‌یڕه‌وكردنی هه‌موو ڕاسپارده و حوكمه‌كانی په‌روه‌ردگار. منداڵیان نه‌ده‌بوو، چونكه ئه‌لیسابات نه‌زۆک بوو، هه‌ردووكیشیان به ساڵدا چووبوون.
لۆقا 1:1-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی ساوفیلۆسی پایەبەرز، زۆر کەس هەستان بە داڕشتنی چیرۆکی ئەو شتانەی لەلای ئێمە هاتنە دی، وەک ئەوەی لەلایەن ئەوانەوە پێمان گەیشت کە لە سەرەتاوە شایەتحاڵ و خزمەتکاری پەیامەکە بوون. لەدوای ئەوەی من لە سەرەتاوە پشکنینێکی وردم بۆ هەموو شتێک کرد، ئێستاش بە باشم زانی بە ڕیزبەندی بۆت بنووسم، تاکو لە ڕاستی ئەو قسانە دڵنیابی کە فێرکراوی. لەو سەردەمەی هێرۆدسی باوک پاشای یەهودیا بوو، کاهینێک لە نۆرەی نەوەی ئەبیا هەبوو کە ناوی زەکەریا بوو، ئەلیساباتی ژنیشی لە نەوەی هارون بوو. هەردووکیان لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست بوون، بێ گلەیی بوون لە پەیڕەوکردنی هەموو ڕاسپاردە و حوکمەکانی یەزدان. بەڵام منداڵیان نەدەبوو، چونکە ئەلیسابات نەزۆک بوو، هەردووکیشیان بە ساڵدا چووبوون.