یەهوزا 12:1-13
یەهوزا 12:1-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وانه له داوه‌ته‌كانی خۆشویستنی ئێوه له‌كه‌دارن، بێ ترس نانتان له‌گه‌ڵ ده‌خۆن، خۆیان ده‌له‌وه‌ڕێنن. هه‌وری بێ ئاون و به با ده‌هاژوورێن، داری بێبه‌ری پاییزن، دوو جار مردوون و هه‌ڵكه‌ندراون، شه‌پۆلی ده‌ریای هه‌ڵچوون به كه‌فی شه‌رمه‌زاری، ئه‌ستێره‌ی وێلن كه تاهه‌تایه ڕه‌شایی تاریكییان بۆ هه‌ڵگیراوه.
هاوبەشی بکە
یەهوزا 1 بخوێنەوەیەهوزا 12:1-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوانە لە داوەتە برایەتییەکانی ئێوەدا لەکەیەکن، بێشەرمانە نان دەخۆن، شوانێکن کە تەنها خۆیان دەلەوەڕێنن. ئەوانە هەوری بێ بارانن و با هەڵیگرتوون، وەک داری بێ بەری پاییزن، لە ڕەگەوە هەڵکەنراون، دوو جار مردوون. ئەوان شەپۆلی دەریای هەڵچوون و کارە شەرمهێنەرەکانیان وەک کەف دەردەکەون، ئەستێرەی گەڕۆکن کە بۆ هەتاهەتایە ئەوپەڕی تاریکاییان بۆ هەڵگیراوە.
هاوبەشی بکە
یەهوزا 1 بخوێنەوە