یەشوع 20:15-63
یەشوع 20:15-63 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەمە میراتی هۆزی یەهودایە بەگوێرەی خێڵەکانیان: شارۆچکەکانی هۆزی نەوەی یەهودا کە لە کۆتایی باشووردا بوون لە نەقەب لەلای سنووری ئەدۆم ئەمانە بوون: قەڤچەئێل، عێدەر، یاگور، قینا، دیمۆنا، عەدعادە، قەدەش، حاچۆر، یەتنان، زیف، تەلەم، بەعالۆت، حاچۆر حەدەتا، قەریۆت حەسرۆن کە حاچۆرە، ئەمام، شەمەع، مۆلادا، حەچەر گەدا، حەشمۆن و بێتپەلەت، حەچەر شوعال، بیری شابەع، بزیۆتیە، بەعلە، عییم، عەچەم، ئەلتۆلەد، کەسیل، حۆرما، چیقلەگ، مەدمەنا، سەنسەنا، لەڤائۆت، شیلحیم، عەین و ڕیمۆن. هەموو شارۆچکەکان بیست و نۆ شارۆچکە بوون بە گوندەکانیشیانەوە. لە زوورگەکانی خۆرئاوا: ئەشتائۆل، چۆرعا، ئەشنا، زانۆوەح، کانی گەنیم، تەپووەح، عێینام، یەرموت، عەدولام، سۆکۆ، عەزێقا، شەعەرایم، عەدیتەیم، گەدێرا یان گەدێرۆتەیم بوون، واتا چواردە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. چەنان، حەداشا، میگدەل گاد، دیلعان، میچپا، یۆقتئێل، لاخیش، بۆچقەت، عەگلۆن، کەبۆن، لەحماس، کیتلیش، گەدێرۆت، بێتداگۆن، نەعما و مەقێدا، واتا شازدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. لیڤنا، عەتەر، عاشان، یەفتاح، ئەشنا، نەچیڤ، قەعیلا، ئەکزیڤ و مارێشا، واتا نۆ شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. عەقرۆن لەگەڵ دانیشتووانی دەوروبەری و گوندەکانی، لە عەقرۆنەوە بەرەو ڕۆژئاوا، هەموو ئەوەی نزیک ئەشدۆد و گوندەکانیەتی، ئەشدۆد لەگەڵ دانیشتووانی دەوروبەری و گوندەکانی و غەزە و دانیشتووانی دەوروبەری و گوندەکانی هەتا دۆڵی میسر و دەریای سپی ناوەڕاست و کەنارەکانی. لە ناوچە شاخاوییەکەش: شامیر، یەتیر، سۆکۆ، دەنا، قیریەت سەنا کە دەڤیرە، عەناڤ، ئەشتەمۆ، عانیم، گۆشەن، حۆلۆن و گیلۆ، واتا یازدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. ئەرەڤ، دوما، ئەشعان، یانیم، بێتتەپووەح، ئەفێقا، حومتا، قیریەت ئەربەع کە حەبرۆنە و چیعۆر، واتا نۆ شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. ماعۆن، کارمەل، زیف، یوتا، یەزرەعیل، یۆقدەعام، زانۆوەح، قەین، گیڤعا و تیمنا، واتا دە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. حەلحول، بێتچوور، گەدۆر، مەعەرات، بێتعەنۆت و ئەلتەقۆن، واتا شەش شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. قیریەت بەعل ئەوەی قیریەت یەعاریمە و ڕەبە، واتا دوو شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. لە چۆڵەوانیش: بێتعەراڤا، میددین، سیکاکا، نیڤشان، شاری خوێ و کانی گەدی، واتا شەش شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە. بەڵام نەوەی یەهودا نەیتوانی یەبوسییەکانی دانیشتووی ئۆرشەلیم دەربکەن، جا هەتا ئەمڕۆش یەبوسییەکان لە ئۆرشەلیمدا لەگەڵ نەوەی یەهودا نیشتەجێن.