ئەیوب 4:38-11
ئەیوب 4:38-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«کاتێک زەویم دامەزراند لەکوێ بوویت؟ ئەگەر تێگەیشتنت هەیە پێم بڵێ. کێ پێوانەکانی دانا؟ بێگومان تۆ دەزانیت! یان کێ گوریسی پێوانەی بەسەردا هێنا؟ بناغەکانی لەسەر چی چەسپاند، یان کێ بەردی بناغەکەی دانا، کاتێک ئەستێرەکانی بەرەبەیان پێکەوە هاواری خۆشییان دەکرد و هەموو فریشتەکان هوتافیان دەکێشا؟ «کێ بە دەروازەکان دەریای بەندکرد، کاتێک بە پاڵەپەستۆ لە منداڵدان هاتە دەرەوە، کە هەورم کردە بەرگی و هەوری تاریکم کرد بە قۆنداغی، کە فەرزی خۆم بەسەریدا سەپاند و دەروازە و شمشیرەم بۆ دانا، فەرمووم: ”هەتا ئێرە دێیت و تێناپەڕیت؛ لێرە شەپۆلەکانی لووتبەرزیت دەشکێن“؟
هاوبەشی بکە
ئەیوب 38 بخوێنەوە