ئەیوب 1:34-9
ئەیوب 1:34-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئیتر ئەلیهو گوتی: «گوێ لە قسەکانم بگرن دانایان، گوێم بۆ شل بکەن، ئەی ئەوانەی دەزانن، چونکە گوێ قسە تاقی دەکاتەوە وەک چۆن مەڵاشوو خواردن تام دەکات. با بۆ خۆمان دادگەری تاقی بکەینەوە و لەنێو خۆمان بزانین چی باشە. «ئەیوب گوتی: ”من ڕاستودروست بووم، بەڵام خودا مافی منی داماڵی. لە کاتی دادگاییم بە درۆ دەخرێمەوە و برینەکەم ساڕێژ نابێت لەگەڵ ئەوەی بێ یاخیبوونم.“ چ پیاوێک وەک ئەیوبە؟ سووکایەتیکردن وەک ئاو دەخواتەوە و پێکەوە لەگەڵ بەدکاران ملی ڕێ دەگرێت و لەگەڵ خراپەکاران دەڕوات؟ لەبەر ئەوەی گوتی: ”سوودی نییە بۆ مرۆڤ جێی ڕەزامەندی بێت لەلای خودا.“
هاوبەشی بکە
ئەیوب 34 بخوێنەوە