یۆحەنا 8:9-15
یۆحەنا 8:9-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دراوسێ و ئه‌وانه‌ی پێشتر بینیبوویان سواڵ ده‌كات وتیان: “ئه‌مه ئه‌وه نییه داده‌نیشت و سواڵی ده‌كرد؟” هه‌ندێک وتیان: “خۆیه‌تی”. هه‌ندێكی دیكه وتیان: “له‌و ده‌چێت”. به‌ڵام ئه‌و وتی: “من ئه‌وم”. ئینجا پێیان وت: “ئه‌ی چۆن چاوت كرایه‌وه؟” وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “كابرایه‌ک پێی ده‌ووترێ ئیشۆع، قوڕی گرته‌وه و چاومی سواخ دا، پێی فه‌رمووم: بڕۆ له گۆمی شیلۆیا خۆت بشۆ. منیش ڕۆیشتم، شۆردم و بینیم”. پێیان وت: “ئه‌و له‌كوێیه؟” وتی: “نازانم”. جا ئه‌وه‌ی پێشتر نابینا بوو هێنایانه لای په‌ڕیشییه‌كان. ئه‌و ڕۆژه‌ی ئیشۆع قوڕه‌كه‌ی گرته‌وه و چاوی كرده‌وه شه‌ممه بوو. په‌ڕیشییه‌كانیش لێیان پرسی چۆن بینیت. پێی وتن: “قوڕی خسته سه‌ر چاوم، منیش شوشتم و وا ده‌بینم”.
یۆحەنا 8:9-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا دراوسێ و ئەوانەی پێشتر بینیبوویان سواڵ دەکات گوتیان: «ئەمە ئەوە نییە دادەنیشت و سواڵی دەکرد؟» هەندێک گوتیان: «خۆیەتی.» هەندێکی دیکە گوتیان: «نەخێر، بەڵام لەو دەچێت.» بەڵام ئەو پیداگریی دەکرد و دەیگوت: «من ئەوم.» ئینجا لێیان پرسی: «ئەی چۆن چاوت کرایەوە؟» وەڵامی دایەوە: «پیاوێک پێی دەگوترێ عیسا، قوڕی گرتەوە و چاومی سواخ دا، پێی فەرمووم: ”بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ.“ منیش ڕۆیشتم، خۆمم شوشت و پاشان چاوەکانم بینییان.» لێیان پرسی: «ئەو لەکوێیە؟» گوتی: «نازانم.» جا ئەوەی پێشتر نابینا بوو بردیانە لای فەریسییەکان. ئەو ڕۆژەی عیسا قوڕەکەی گرتەوە و چاوی کردەوە شەممە بوو. لەبەر ئەوە فەریسییەکان لێیان پرسی کە چۆن چاوی چاک بووەتەوە. پیاوەکە وەڵامی دانەوە: «قوڕی خستە سەر چاوم، منیش شوشتم و ئێستا دەبینم.»