یۆحەنا 13:9-18
یۆحەنا 13:9-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا ئەوەی پێشتر نابینا بوو بردیانە لای فەریسییەکان. ئەو ڕۆژەی عیسا قوڕەکەی گرتەوە و چاوی کردەوە شەممە بوو. لەبەر ئەوە فەریسییەکان لێیان پرسی کە چۆن چاوی چاک بووەتەوە. پیاوەکە وەڵامی دانەوە: «قوڕی خستە سەر چاوم، منیش شوشتم و ئێستا دەبینم.» هەندێک لە فەریسییەکان گوتیان: «ئەم پیاوە لە خوداوە نییە، چونکە شەممە ناپارێزێت.» بەڵام هەندێکی دیکە گوتیان: «چۆن پیاوێکی گوناهبار دەتوانێت پەرجووی بەم جۆرە بکات؟» ئیتر دووبەرەکی کەوتە نێوانیان. دیسان لە نابیناکەیان پرسی: «تۆ دەربارەی ئەو چی دەڵێی، چونکە چاوی تۆی چاک کردەوە؟» گوتی: «پێغەمبەرە.» ڕابەرانی جولەکەکان باوەڕیان نەکرد کە ئەمە نابینا بووە و ئێستا دەبینێت، هەتا ئەوەی دایک و باوکی پیاوەکەیان بانگکرد.
یۆحەنا 13:9-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا ئه‌وه‌ی پێشتر نابینا بوو هێنایانه لای په‌ڕیشییه‌كان. ئه‌و ڕۆژه‌ی ئیشۆع قوڕه‌كه‌ی گرته‌وه و چاوی كرده‌وه شه‌ممه بوو. په‌ڕیشییه‌كانیش لێیان پرسی چۆن بینیت. پێی وتن: “قوڕی خسته سه‌ر چاوم، منیش شوشتم و وا ده‌بینم”. هه‌ندێک له په‌ڕیشییه‌كان وتیان: “ئه‌م پیاوه له خوداوه نییه، چونكه شه‌ممه ناپارێزێت”. هه‌ندێكی دیكه وتیان: “چۆن پیاوێكی گوناهبار ده‌توانێت په‌رجوی ئاوا بكات؟” ئیتر دووبه‌ره‌كییان تێدابوو. دیسان به نابیناكه‌یان وت: “تۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و چی ده‌ڵێی، كه چاوی تۆی كرده‌وه؟” وتی: “پێغه‌مبه‌ره!”. جووه‌كان بڕوایان نه‌كرد كه ئه‌مه نابینا بووه و وا ده‌بینێت، تاكو دایبابی ئه‌وه‌یان بانگ‌كرد كه ده‌بینێت.