لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 1:9-38

یۆحەنا 1:9-38 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک کە عیسا بە ڕێگادا تێدەپەڕی، پیاوێکی بینی کە بە زگماک نابینا بوو. قوتابییەکانی لێیان پرسی و گوتیان: «ڕابی، کێ گوناهی کردووە، ئەم پیاوە یان دایک و باوکی، وا بە زگماک نابینایە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «نە ئەمە گوناهی کردووە نە دایک و باوکیشی، بەڵکو تاکو کارەکانی خودای تێدا دەربکەوێت. هەتا ڕۆژە لەسەرمانە کاری ئەوە بکەین کە ناردوومی، چونکە شەو دادێت و کەس ناتوانێت کاری تێدا بکات. ئەوەندەی لە جیهاندام، من ڕووناکی جیهانم.» ئەمەی فەرموو و تفی لەسەر زەوی کرد، بە تفەکە قوڕی گرتەوە و چاوی پیاوەکەی پێ سواخ دا. پێی فەرموو: «بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ،» (سیلوام واتا نێردراو). جا ڕۆیشت، خۆی شوشت و بە چاوی ساغەوە گەڕایەوە ماڵەوە. ئینجا دراوسێ و ئەوانەی پێشتر بینیبوویان سواڵ دەکات گوتیان: «ئەمە ئەوە نییە دادەنیشت و سواڵی دەکرد؟» هەندێک گوتیان: «خۆیەتی.» هەندێکی دیکە گوتیان: «نەخێر، بەڵام لەو دەچێت.» بەڵام ئەو پیداگریی دەکرد و دەیگوت: «من ئەوم.» ئینجا لێیان پرسی: «ئەی چۆن چاوت کرایەوە؟» وەڵامی دایەوە: «پیاوێک پێی دەگوترێ عیسا، قوڕی گرتەوە و چاومی سواخ دا، پێی فەرمووم: ”بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ.“ منیش ڕۆیشتم، خۆمم شوشت و پاشان چاوەکانم بینییان.» لێیان پرسی: «ئەو لەکوێیە؟» گوتی: «نازانم.» جا ئەوەی پێشتر نابینا بوو بردیانە لای فەریسییەکان. ئەو ڕۆژەی عیسا قوڕەکەی گرتەوە و چاوی کردەوە شەممە بوو. لەبەر ئەوە فەریسییەکان لێیان پرسی کە چۆن چاوی چاک بووەتەوە. پیاوەکە وەڵامی دانەوە: «قوڕی خستە سەر چاوم، منیش شوشتم و ئێستا دەبینم.» هەندێک لە فەریسییەکان گوتیان: «ئەم پیاوە لە خوداوە نییە، چونکە شەممە ناپارێزێت.» بەڵام هەندێکی دیکە گوتیان: «چۆن پیاوێکی گوناهبار دەتوانێت پەرجووی بەم جۆرە بکات؟» ئیتر دووبەرەکی کەوتە نێوانیان. دیسان لە نابیناکەیان پرسی: «تۆ دەربارەی ئەو چی دەڵێی، چونکە چاوی تۆی چاک کردەوە؟» گوتی: «پێغەمبەرە.» ڕابەرانی جولەکەکان باوەڕیان نەکرد کە ئەمە نابینا بووە و ئێستا دەبینێت، هەتا ئەوەی دایک و باوکی پیاوەکەیان بانگکرد. لێیان پرسین: «ئایا ئەمە کوڕتانە کە دەڵێن بە زگماک نابینا بووە؟ ئەی ئێستا چۆن دەبینێت؟» دایک و باوکی وەڵامیان دایەوە: «دەزانین ئەمە کوڕمانە و بە زگماک نابینا بوو. بەڵام نازانین ئێستا چۆن دەبینێت، یان نازانین کێ چاوی چاک کردووەتەوە. لە خۆی بپرسن، ئەو گەورەیە و باسی خۆی دەکات.» دایک و باوکی لە ترسی ڕابەرانی جولەکە ئەمەیان گوت، چونکە تەگبیریان کردبوو هەرکەسێک دانبنێت کە عیسا مەسیحەکەیە، لە کەنیشت دەریدەکەن. لەبەر ئەوە دایک و باوکی گوتیان: «ئەو گەورەیە، لە خۆی بپرسن.» دیسان فەریسییەکان ئەو پیاوەی پێشتر نابینا بوو بانگیان کرد و پێیان گوت: «سوێند بە خودا بخۆ کە ڕاستییەکە بڵێیت! دەزانین ئەم پیاوە گوناهبارە.» کابرا وەڵامی دایەوە: «ئەگەر ئەو گوناهبارە، نازانم، بەڵام یەک شت دەزانم، نابینا بووم و ئێستا دەبینم.» لەبەر ئەوە لێیان پرسی: «چی لێکردیت؟ چۆن چاوی تۆی کردەوە؟» وەڵامی دانەوە: «پێم گوتن گوێتان لێ نەگرتم. بۆچی دیسان دەتانەوێ ببیستن؟ ئێوەش دەتانەوێ ببنە قوتابی ئەو؟» جنێویان پێیدا و گوتیان: «تۆ قوتابی ئەویت! بەڵام ئێمە قوتابی موساین. دەزانین خودا قسەی لەگەڵ موسا کرد، بەڵام نازانین ئەمە لەکوێوە هاتووە.» کابرا وەڵامی دانەوە: «ئەمە شتێکی سەیرە! ئەو چاوی کردوومەتەوە، ئێوەش نازانن ئەو لەکوێوە هاتووە. ئێمە دەزانین خودا گوێ لە گوناهباران ناگرێت، بەڵام ئەگەر یەکێک لەخواترس بێت و خواستی خودا پەیڕەو بکات، ئەوا گوێی لێ دەگرێت. هەرگیز نەبیستراوە یەکێک چاوی مرۆڤێکی بە زگماک نابینای چاک کردبێتەوە. ئەگەر ئەم کەسە لە خوداوە نەبێت، نەیدەتوانی هیچ بکات.» پێیان گوت: «تۆ بە تەواوی لە گوناه لەدایک بوویت. تۆ فێرمان دەکەیت؟» جا دەریانکردە دەرەوە. عیسا بیستی دەریانکردووە، دۆزییەوە و پێی فەرموو: «باوەڕ بە کوڕی مرۆڤ دەکەیت؟» کابرا وەڵامی دایەوە: «گەورەم، ئەو کێیە تاکو باوەڕی پێ بکەم؟» عیسا پێی فەرموو: «تۆ ئەوت بینیوە، ئەو هەمان ئەو کەسەیە کە ئێستا قسەت لەگەڵ دەکات.» ئەویش گوتی: «گەورەم، باوەڕ دەکەم.» ئینجا کڕنۆشی بۆ برد.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 9 بخوێنەوە

یۆحەنا 1:9-38 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ تێده‌په‌ڕی، پیاوێكی بینی كه‌ به‌ زگماک نابینا بوو، قوتابییه‌كانی لێیان پرسی، وتیان: “ڕابی، كێ گوناهی كردووه‌، ئه‌م پیاوه‌ یان دایک و باوكی، وا به‌ زگماک نابینایه‌؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “نه‌ ئه‌مه‌ گوناهی كردووه‌ نه‌ دایک و باوكیشی، به‌ڵكو تاكو كاره‌كانی خودای تێدا ده‌ربكه‌وێت. تاكو ڕۆژه‌، ده‌بێ‌ كاری ئه‌وه‌ بكه‌م كه‌ ناردوومی. ئه‌گینا شه‌و دادێت و كه‌س ناتوانێت كاری تێدا بكات. ئه‌وه‌نده‌ی له‌ جیهاندام، منم ڕووناكیی جیهان”. ئه‌مه‌ی فه‌رموو و تفی له‌سه‌ر زه‌وی كرد، به‌ تفه‌كه‌ قوڕی گرته‌وه‌، به‌ قوڕه‌كه‌ش چاوی سواخ دا. پێی فه‌رموو: “بڕۆ له‌ گۆمی شیلۆیا ـ واتا: په‌پامبه‌ر ـ خۆت بشۆ”. جا ڕۆیشت، شۆردی و به‌ چاوكراوه‌یی هاته‌وه‌. دراوسێ و ئه‌وانه‌ی پێشتر بینیبوویان سواڵ ده‌كات وتیان: “ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ داده‌نیشت و سواڵی ده‌كرد؟” هه‌ندێک وتیان: “خۆیه‌تی”. هه‌ندێكی دیكه‌ وتیان: “له‌و ده‌چێت”. به‌ڵام ئه‌و وتی: “من ئه‌وم”. ئینجا پێیان وت: “ئه‌ی چۆن چاوت كرایه‌وه‌؟” وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “كابرایه‌ک پێی ده‌ووترێ ئیشۆع، قوڕی گرته‌وه‌ و چاومی سواخ دا، پێی فه‌رمووم: بڕۆ له‌ گۆمی شیلۆیا خۆت بشۆ. منیش ڕۆیشتم، شۆردم و بینیم”. پێیان وت: “ئه‌و له‌كوێیه‌؟” وتی: “نازانم”. جا ئه‌وه‌ی پێشتر نابینا بوو هێنایانه‌ لای په‌ڕیشییه‌كان. ئه‌و ڕۆژه‌ی ئیشۆع قوڕه‌كه‌ی گرته‌وه‌ و چاوی كرده‌وه‌ شه‌ممه‌ بوو. په‌ڕیشییه‌كانیش لێیان پرسی چۆن بینیت. پێی وتن: “قوڕی خسته‌ سه‌ر چاوم، منیش شوشتم و وا ده‌بینم”. هه‌ندێک له‌ په‌ڕیشییه‌كان وتیان: “ئه‌م پیاوه‌ له‌ خوداوه‌ نییه‌، چونكه‌ شه‌ممه‌ ناپارێزێت”. هه‌ندێكی دیكه‌ وتیان: “چۆن پیاوێكی گوناهبار ده‌توانێت په‌رجوی ئاوا بكات؟” ئیتر دووبه‌ره‌كییان تێدابوو. دیسان به‌ نابیناكه‌یان وت: “تۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و چی ده‌ڵێی، كه‌ چاوی تۆی كرده‌وه‌؟” وتی: “پێغه‌مبه‌ره‌!”. جووه‌كان بڕوایان نه‌كرد كه‌ ئه‌مه‌ نابینا بووه‌ و وا ده‌بینێت، تاكو دایبابی ئه‌وه‌یان بانگكرد كه‌ ده‌بینێت. لێیان پرسین و وتیان: “ئایا ئه‌مه‌ كوڕتانه‌ كه‌ ده‌ڵێن به‌ زگماک نابینا بووه‌؟ ئه‌ی ئێستا چۆن ده‌بینێت؟” دایبابی وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: “ده‌زانین ئه‌مه‌ كوڕمانه‌ و به‌ زگماک نابینا بوو. به‌ڵام نازانین ئێستا چۆن ده‌بینێت، یان نازانین كێ چاوی كردووه‌ته‌وه‌. خۆی به‌ته‌مه‌نه‌، پرسی لێ بكه‌ن، با باسی خۆی بكات”. دایبابی له‌ ترسی جووه‌كان ئه‌مه‌یان وت، چونكه‌ جوو ته‌گبیریان كردبوو هه‌ر كه‌سێک دان بنێت كه‌ ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه‌، له‌ كه‌نیشت ده‌ریده‌كه‌ن. بۆیه‌ دایبابی وتیان: “خۆی به‌ته‌مه‌نه‌، پرسی لێ بكه‌ن”. دیسان ئه‌و پیاوه‌ی پێشتر نابینا بوو بانگكرد و پێیان وت: “خودا شكۆدار بكه‌! ئێمه‌ ده‌زانین ئه‌م پیاوه‌ گوناهباره‌”. كابرا وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “ئه‌گه‌ر گوناهباره‌، نازانم، به‌ڵام یه‌ک شت ده‌زانم، نابینا بووم و ئێستا ده‌بینم”. پێیان وت: “چی لێ كردیت؟ چۆن چاوی تۆی كرده‌وه‌؟” وه‌ڵامی دانه‌وه‌: “پێم وتن گوێتان لێ نه‌گرتم. بۆچی دیسان ده‌تانه‌وێ ببیستن؟ ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێ ببنه‌ قوتابیی ئه‌و؟” جنێویان پێیدا و وتیان: “تۆ قوتابیی ئه‌ویت، به‌ڵام ئێمه‌ قوتابیی مووشێین. ئێمه‌ ده‌زانین مووشێ خودا له‌گه‌ڵی دوواوه‌، به‌ڵام نازانین ئه‌مه‌ له‌كوێوه‌ هاتووه‌”. پیاوه‌كه‌ وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی وتن: “ئه‌مه‌ شتێكی سه‌یره‌! ئه‌و چاوی كردوومه‌ته‌وه‌، ئێوه‌ش نازانن له‌كوێوه‌ هاتووه‌. ده‌شزانین خودا گوێ له‌ گوناهباران ناگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌خواترس بێت و به‌ خواستی بكات، ئه‌وا گوێی لێ ده‌گرێت. هه‌رگیز نه‌بیستراوه‌ یه‌كێک چاوی مرۆڤێكی به‌ زگماک نابینای كردبێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ له‌ خوداوه‌ نه‌بێت، نه‌یده‌توانی هیچ بكات”. پێیان وت: “تۆ به‌ ته‌واوی له‌ گوناه‌ له‌دایكبوویت. تۆ فێرمان ده‌كه‌یت؟” جا ده‌ریانكرد. ئیشۆع بیستی ده‌ریانكردووه‌، ئه‌وی بینی و پێی فه‌رموو: “باوه‌ڕت به‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هه‌یه‌؟” كابرا وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “گه‌وره‌م، ئه‌و كێیه‌ تاكو باوه‌ڕی پێ بهێنم؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌وه‌ی بینیت و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵت ده‌دوێت، ئه‌وه‌ خۆیه‌تی!”. ئه‌ویش وتی: “گه‌وره‌م باوه‌ڕ ده‌هێنم”. ئینجا كڕنۆشی بۆ برد.