لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 1:9-12

یۆحەنا 1:9-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ تێده‌په‌ڕی، پیاوێكی بینی كه‌ به‌ زگماک نابینا بوو، قوتابییه‌كانی لێیان پرسی، وتیان: “ڕابی، كێ گوناهی كردووه‌، ئه‌م پیاوه‌ یان دایک و باوكی، وا به‌ زگماک نابینایه‌؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “نه‌ ئه‌مه‌ گوناهی كردووه‌ نه‌ دایک و باوكیشی، به‌ڵكو تاكو كاره‌كانی خودای تێدا ده‌ربكه‌وێت. تاكو ڕۆژه‌، ده‌بێ‌ كاری ئه‌وه‌ بكه‌م كه‌ ناردوومی. ئه‌گینا شه‌و دادێت و كه‌س ناتوانێت كاری تێدا بكات. ئه‌وه‌نده‌ی له‌ جیهاندام، منم ڕووناكیی جیهان”. ئه‌مه‌ی فه‌رموو و تفی له‌سه‌ر زه‌وی كرد، به‌ تفه‌كه‌ قوڕی گرته‌وه‌، به‌ قوڕه‌كه‌ش چاوی سواخ دا. پێی فه‌رموو: “بڕۆ له‌ گۆمی شیلۆیا ـ واتا: په‌پامبه‌ر ـ خۆت بشۆ”. جا ڕۆیشت، شۆردی و به‌ چاوكراوه‌یی هاته‌وه‌. دراوسێ و ئه‌وانه‌ی پێشتر بینیبوویان سواڵ ده‌كات وتیان: “ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ داده‌نیشت و سواڵی ده‌كرد؟” هه‌ندێک وتیان: “خۆیه‌تی”. هه‌ندێكی دیكه‌ وتیان: “له‌و ده‌چێت”. به‌ڵام ئه‌و وتی: “من ئه‌وم”. ئینجا پێیان وت: “ئه‌ی چۆن چاوت كرایه‌وه‌؟” وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “كابرایه‌ک پێی ده‌ووترێ ئیشۆع، قوڕی گرته‌وه‌ و چاومی سواخ دا، پێی فه‌رمووم: بڕۆ له‌ گۆمی شیلۆیا خۆت بشۆ. منیش ڕۆیشتم، شۆردم و بینیم”. پێیان وت: “ئه‌و له‌كوێیه‌؟” وتی: “نازانم”.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 9 بخوێنەوە

یۆحەنا 1:9-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک کە عیسا بە ڕێگادا تێدەپەڕی، پیاوێکی بینی کە بە زگماک نابینا بوو. قوتابییەکانی لێیان پرسی و گوتیان: «ڕابی، کێ گوناهی کردووە، ئەم پیاوە یان دایک و باوکی، وا بە زگماک نابینایە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «نە ئەمە گوناهی کردووە نە دایک و باوکیشی، بەڵکو تاکو کارەکانی خودای تێدا دەربکەوێت. هەتا ڕۆژە لەسەرمانە کاری ئەوە بکەین کە ناردوومی، چونکە شەو دادێت و کەس ناتوانێت کاری تێدا بکات. ئەوەندەی لە جیهاندام، من ڕووناکی جیهانم.» ئەمەی فەرموو و تفی لەسەر زەوی کرد، بە تفەکە قوڕی گرتەوە و چاوی پیاوەکەی پێ سواخ دا. پێی فەرموو: «بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ،» (سیلوام واتا نێردراو). جا ڕۆیشت، خۆی شوشت و بە چاوی ساغەوە گەڕایەوە ماڵەوە. ئینجا دراوسێ و ئەوانەی پێشتر بینیبوویان سواڵ دەکات گوتیان: «ئەمە ئەوە نییە دادەنیشت و سواڵی دەکرد؟» هەندێک گوتیان: «خۆیەتی.» هەندێکی دیکە گوتیان: «نەخێر، بەڵام لەو دەچێت.» بەڵام ئەو پیداگریی دەکرد و دەیگوت: «من ئەوم.» ئینجا لێیان پرسی: «ئەی چۆن چاوت کرایەوە؟» وەڵامی دایەوە: «پیاوێک پێی دەگوترێ عیسا، قوڕی گرتەوە و چاومی سواخ دا، پێی فەرمووم: ”بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ.“ منیش ڕۆیشتم، خۆمم شوشت و پاشان چاوەکانم بینییان.» لێیان پرسی: «ئەو لەکوێیە؟» گوتی: «نازانم.»

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 9 بخوێنەوە