یۆحەنا 44:8-47
یۆحەنا 44:8-47 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێوه له باوكێكن كه ئیبلیسه، ده‌تانه‌وێت به ئاره‌زووه‌كانی باوكتان بكه‌ن. ئه‌و له سه‌ره‌تاوه بكوژ بووه، له ڕه‌وادا جێگیر نه‌بووه، چونكه ڕه‌وا له‌ودا نییه. كاتێكیش درۆ ده‌كات، باسی شتی خۆی ده‌كات، چونكه درۆزنه و باوكی درۆیه. به‌ڵام من چونكه ڕه‌وا ده‌ڵێم باوه‌ڕم پێ ناهێنن. كامه‌تان ده‌توانێت گوناهێكم له‌سه‌ر بسه‌لمێنێ؟ جا ئه‌گه‌ر ڕه‌وا ده‌ڵێم، بۆچی باوه‌ڕم پێ ناهێنن؟ ئه‌وه‌ی له خوداوه‌یه، گوێ له وته‌ی خودا ده‌گرێت. بۆیه ئێوه گوێ ناگرن، چونكه له خوداوه نین”.
یۆحەنا 44:8-47 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێوە لە ئیبلیسی باوکتانن، دەتانەوێت ئارەزووەکانی باوکتان جێبەجێ بکەن. ئەو لە سەرەتاوە بکوژ بووە، لە ڕاستیدا نەچەسپاوە، چونکە ڕاستی لە ئەودا نییە. کاتێک درۆ دەکات، بە زمانی خۆی قسە دەکات، چونکە درۆزنە و باوکی درۆیە. هەر بۆیە، کاتێک من ڕاستی دەڵێم ئێوە باوەڕم پێ ناکەن! کامەتان دەتوانێت گوناهێکم لەسەر بسەلمێنێ؟ جا ئەگەر ڕاستی دەڵێم، بۆچی باوەڕم پێ ناکەن؟ ئەوەی لە خوداوەیە، گوێ لە پەیامی خودا دەگرێت. بۆیە ئێوە گوێ ناگرن، چونکە لە خوداوە نین.»