یۆحەنا 39:8-47
یۆحەنا 39:8-47 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێیان وت: “باوكمان ئه‌وڕاهه‌مه”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ی ئه‌وڕاهه‌م بوونایه، كرداره‌كانی ئه‌وڕاهه‌متان ده‌كرد! به‌ڵام ئێستا هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، منیش ئه‌و كه‌سه‌م ئه‌و ڕه‌وایه‌ی له خوداوه بیستم پێم وتن. ئه‌مه‌ش ئه‌وڕاهه‌م نه‌یكردووه. ئێوه كرداره‌كانی باوكتان ده‌كه‌ن”. جا پێیان وت: “به داوێنپیسی له‌دایک نه‌بووین. یه‌ک باوكمان هه‌یه كه خودایه”. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر خودا باوكتان بووایه، منتان خۆشده‌ویست، چونكه له خوداوه ده‌رچووم و هاتووم. چونكه له خۆمه‌وه نه‌هاتووم، به‌ڵكو ئه‌و ناردوومی. بۆچی له قسه‌كانم تێناگه‌ن؟ چونكه ناتوانن گوێ له قسه‌كه‌م بگرن. ئێوه له باوكێكن كه ئیبلیسه، ده‌تانه‌وێت به ئاره‌زووه‌كانی باوكتان بكه‌ن. ئه‌و له سه‌ره‌تاوه بكوژ بووه، له ڕه‌وادا جێگیر نه‌بووه، چونكه ڕه‌وا له‌ودا نییه. كاتێكیش درۆ ده‌كات، باسی شتی خۆی ده‌كات، چونكه درۆزنه و باوكی درۆیه. به‌ڵام من چونكه ڕه‌وا ده‌ڵێم باوه‌ڕم پێ ناهێنن. كامه‌تان ده‌توانێت گوناهێكم له‌سه‌ر بسه‌لمێنێ؟ جا ئه‌گه‌ر ڕه‌وا ده‌ڵێم، بۆچی باوه‌ڕم پێ ناهێنن؟ ئه‌وه‌ی له خوداوه‌یه، گوێ له وته‌ی خودا ده‌گرێت. بۆیه ئێوه گوێ ناگرن، چونكه له خوداوه نین”.
یۆحەنا 39:8-47 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
وەڵامیان دایەوە: «باوکمان ئیبراهیمە.» عیساش پێی فەرموون: «ئەگەر ڕۆڵەی ئیبراهیم بوونایە، کردارەکانی ئیبراهیمتان دەکرد. بەڵام ئێستا هەوڵی کوشتنی من دەدەن، ئەو کەسەی کە ڕاستیی لە خوداوە بیست و پێی گوتن. ئیبراهیم وەک ئێوەی نەکردووە. ئێوە کردارەکانی باوکتان دەکەن.» جا پێیان گوت: «بە زۆڵی لەدایک نەبووین. یەک باوکمان هەیە کە خودایە.» عیسا پێی فەرموون: «ئەگەر خودا باوکتان بووایە، منتان خۆشدەویست، چونکە لە خوداوە دەرچووم و هاتووم. لە خۆمەوە نەهاتووم، بەڵکو ئەو ناردوومی. بۆچی لە قسەکانم تێناگەن؟ چونکە ئێوە ناتوانن گوێ لە وشەکانم بگرن. ئێوە لە ئیبلیسی باوکتانن، دەتانەوێت ئارەزووەکانی باوکتان جێبەجێ بکەن. ئەو لە سەرەتاوە بکوژ بووە، لە ڕاستیدا نەچەسپاوە، چونکە ڕاستی لە ئەودا نییە. کاتێک درۆ دەکات، بە زمانی خۆی قسە دەکات، چونکە درۆزنە و باوکی درۆیە. هەر بۆیە، کاتێک من ڕاستی دەڵێم ئێوە باوەڕم پێ ناکەن! کامەتان دەتوانێت گوناهێکم لەسەر بسەلمێنێ؟ جا ئەگەر ڕاستی دەڵێم، بۆچی باوەڕم پێ ناکەن؟ ئەوەی لە خوداوەیە، گوێ لە پەیامی خودا دەگرێت. بۆیە ئێوە گوێ ناگرن، چونکە لە خوداوە نین.»