یۆحەنا 25:8-29
یۆحەنا 25:8-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پێیان وت: “تۆ كێیت؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئه‌وه‌یه كه له سه‌ره‌تاوه پێم وتوون. زۆر شتم له‌سه‌رتان هه‌یه بیڵێم و حوكمی پێ بده‌م. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناردوومی ڕه‌وایه، هه‌رچیم له‌و بیستووه به جیهانی ده‌ڵێم”. ئه‌وان تێنه‌گه‌یشتن كه باسی باوكیان بۆ ده‌كات. جا ئیشۆع پێی فه‌رموون: “كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤتان به‌رزكرده‌وه، ئه‌وسا تێده‌گه‌ن كه من ئه‌وم، له خۆمه‌وه هیچ ناكه‌م، به‌ڵكو وه‌ک باوک فێری كردووم قسه ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی ناردوومی له‌گه‌ڵمدایه، باوكیش به ته‌نها به‌جێی نه‌هێشتووم، چونكه من هه‌میشه به‌گوێره‌ی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ده‌كه‌م”.
یۆحەنا 25:8-29 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لێیان پرسی: «تۆ کێیت؟» عیسا پێی فەرموون: «من هەر ئەوەم کە لە سەرەتاوە پێم گوتن. زۆر شتم هەیە لەسەرتان کە بیڵێم و ئێوەی پێ حوکم بدەم. بەڵام ئەوەی ناردوومی جێی متمانەیە، هەرچیم لەو بیستووە بە جیهانی دەڵێم.» ئەوان تێنەگەیشتن کە باسی باوکی دەکات. لەبەر ئەوە عیسا پێی فەرموون: «کاتێک کوڕی مرۆڤتان بەرزکردەوە، ئەوسا دەزانن کە من ئەوم و لە خۆمەوە هیچ ناکەم، بەڵکو بەو جۆرە قسە دەکەم کە باوک فێری کردووم. ئەوەی ناردوومی لەگەڵمدایە و بە تەنها بەجێی نەهێشتووم، چونکە هەمیشە ئەوە دەکەم کە جێی ڕەزامەندی ئەوە.»