لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 37:7-53

یۆحەنا 37:7-53 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌دوایین ڕۆژی گه‌وره‌ی جه‌ژن، ئیشۆع ڕاوه‌ستا و هاواری كرد، فه‌رمووی: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک تینووی بوو با بێته‌ لام و بخواته‌وه‌. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، وه‌ک سیپاره‌كه‌ فه‌رموویه‌تی، له‌ ناخییه‌وه‌ ڕووباره‌كانی ئاوی زیندوو ڕێده‌كات”. لێره‌دا مه‌به‌ستی له‌ ڕووحه‌كه‌ بوو، كه‌ خه‌ریک بوو باوه‌ڕداران وه‌ریبگرن، چونكه‌ هێشتا ڕووحی پارسا نه‌درابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیشۆع شكۆدار نه‌ببوو. زۆر له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ كه‌ ئه‌م قسه‌یان بیست‌، وتیان: “ئه‌مه‌ به‌ ڕاستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌”. هه‌ندێكی دیكه‌، وتیان: “ئه‌مه‌ مه‌سیحه‌كه‌یه‌!”. هه‌ندێكی دیكه‌ش وتیان: “ده‌بێ مه‌سیح له‌ گلیلاوه‌ بێت؟ ئایا سیپاره‌كه‌ نافه‌رمووێت، مه‌سیح له‌ ڕه‌چه‌ڵه‌كی داوید و له‌ بێتلخمه‌وه‌ دێت، گونده‌كه‌ی داویدی لێبوو؟” جا به‌هۆی ئه‌و دووبه‌ره‌كی كه‌وته‌ نێوان كۆمه‌ڵه‌كه‌. هه‌ندێک له‌وان ویستیان بیگرن، به‌ڵام كه‌س ده‌ستگیری نه‌كرد. ئه‌وسا ڕاژه‌وانه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ لای كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان، ئه‌وانیش پێیان وتن: “بۆچی نه‌تانهێنا؟” ڕاژه‌وانه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: “هه‌رگیز كه‌س وه‌ک ئه‌م كابرایه‌‌ قسه‌ی نه‌كردووه‌!” په‌ڕیشییه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: “ئایا ئێوه‌ش گومڕا بوون؟ ئایا كه‌س له‌ سه‌رۆكه‌كان یان په‌ڕیشییه‌كان باوه‌ڕی پێ هێناوه‌؟ به‌ڵام ئه‌م خه‌ڵكه‌ نه‌فره‌ت لێكراوه‌ كه‌ له‌ ته‌ورات نازانێت”. نیقادیمۆس كه‌ پێشتر هاتبووه‌ لای و یه‌كێک بوو له‌وان، پێی وتن: “ئایا ته‌وراتمان یه‌كێک حوكم ده‌دات ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار گوێی لێ نه‌گیردرێ و بزانرێت چی كردووه‌؟” وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و پێیان وت: “تۆش گلیلاییت؟ بگه‌ڕێ و ببینه‌! له‌ گلیلا‌دا پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵنه‌كه‌وتووه‌”. ئیتر هه‌ریه‌كه‌ چۆوه‌ ماڵی خۆی.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 7 بخوێنەوە

یۆحەنا 37:7-53 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لە گەورەترین و کۆتا ڕۆژی جەژندا، عیسا ڕاوەستا و هاواری کرد: «ئەگەر یەکێک تینووی بوو با بێتە لام و بخواتەوە. ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، وەک نووسراوە پیرۆزەکە فەرموویەتی، لە ناخییەوە ڕووبارەکانی ئاوی ژیان دەڕوات.» لێرەدا مەبەستی لە ڕۆحی پیرۆز بوو، کە ئەوانەی باوەڕی پێدەهێنن دواتر وەریدەگرن، بەڵام هێشتا ڕۆحی پیرۆز نەدرابوو، چونکە عیسا شکۆدار نەببوو. هەندێک لە خەڵکەکە کە گوێیان لەم قسانە بوو، گوتیان: «ئەمە بە ڕاستی پێغەمبەرەکەیە.» هەندێکی دیکە گوتیان: «ئەمە مەسیحەکەیە.» بەڵام هەندێک گوتیان: «باشە مەسیح لە جەلیلەوە دێت؟ ئایا نووسراوە پیرۆزەکە نافەرموێت کە مەسیح لە ڕەچەڵەکی داود و لە بێت‌لەحمەوە دێت، ئەو گوندەی کە داودی لێبوو؟» بۆیە بەهۆی ئەوەوە دووبەرەکی کەوتە نێوان خەڵکەکە. هەندێک لەوان ویستیان بیگرن، بەڵام کەس دەستگیری نەکرد. ئەوسا خزمەتکارەکان گەڕانەوە لای کاهینانی باڵا و فەریسییەکان، ئەوانیش لێیان پرسین: «بۆچی نەتانهێنا؟» خزمەتکارەکان وەڵامیان دایەوە: «هەرگیز کەس وەک ئەمە قسەی نەکردووە!» فەریسییەکان گوتیان: «ئایا ئێوەش گومڕا بوون؟ باشە کەس لە سەرۆکەکان یان فەریسییەکان باوەڕی پێ هێناوە؟ نەخێر! تەنها ئەم خەڵکە نەفرەتلێکراوە نەبێت کە لە تەورات نازانێت.» نیقۆدیمۆس کە پێشتر هاتبووە لای عیسا و یەکێک بوو لەوان، لێی پرسین: «ئایا تەوراتمان حوکمی یەکێک دەدات پێش ئەوەی گوێی لێ بگرێت و بزانێت چی کردووە؟» وەڵامیان دایەوە: «تۆش جەلیلیت؟ لێی بکۆڵەوە و بیزانە کە لە جەلیلدا پێغەمبەر هەڵناکەوێت.» [ ئیتر هەریەکە چووەوە ماڵی خۆی.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 7 بخوێنەوە