یۆحەنا 37:7-41
یۆحەنا 37:7-41 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌دوایین ڕۆژی گه‌وره‌ی جه‌ژن، ئیشۆع ڕاوه‌ستا و هاواری كرد، فه‌رمووی: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک تینووی بوو با بێته لام و بخواته‌وه. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، وه‌ک سیپاره‌كه فه‌رموویه‌تی، له ناخییه‌وه ڕووباره‌كانی ئاوی زیندوو ڕێده‌كات”. لێره‌دا مه‌به‌ستی له ڕووحه‌كه بوو، كه خه‌ریک بوو باوه‌ڕداران وه‌ریبگرن، چونكه هێشتا ڕووحی پارسا نه‌درابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیشۆع شكۆدار نه‌ببوو. زۆر له كۆمه‌ڵه‌كه كه ئه‌م قسه‌یان بیست، وتیان: “ئه‌مه به ڕاستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه”. هه‌ندێكی دیكه، وتیان: “ئه‌مه مه‌سیحه‌كه‌یه!”. هه‌ندێكی دیكه‌ش وتیان: “ده‌بێ مه‌سیح له گلیلاوه بێت؟
یۆحەنا 37:7-41 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە گەورەترین و کۆتا ڕۆژی جەژندا، عیسا ڕاوەستا و هاواری کرد: «ئەگەر یەکێک تینووی بوو با بێتە لام و بخواتەوە. ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، وەک نووسراوە پیرۆزەکە فەرموویەتی، لە ناخییەوە ڕووبارەکانی ئاوی ژیان دەڕوات.» لێرەدا مەبەستی لە ڕۆحی پیرۆز بوو، کە ئەوانەی باوەڕی پێدەهێنن دواتر وەریدەگرن، بەڵام هێشتا ڕۆحی پیرۆز نەدرابوو، چونکە عیسا شکۆدار نەببوو. هەندێک لە خەڵکەکە کە گوێیان لەم قسانە بوو، گوتیان: «ئەمە بە ڕاستی پێغەمبەرەکەیە.» هەندێکی دیکە گوتیان: «ئەمە مەسیحەکەیە.» بەڵام هەندێک گوتیان: «باشە مەسیح لە جەلیلەوە دێت؟