یۆحەنا 25:7-36
یۆحەنا 25:7-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه هه‌ندێک له خه‌ڵكی یروشلایم وتیان: “ئه‌مه نییه ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بیكوژن؟ ئه‌وه‌تا به ئاشكرا قسه‌ده‌كات و هیچی پێ ناڵێن! ڕه‌نگه سه‌رۆكه‌كان زانیوویانه كه ئه‌مه به ڕاستی مه‌سیحه‌كه‌یه؟ به‌ڵام ئێمه ده‌زانین ئه‌مه خه‌ڵكی كوێیه. به‌ڵام كاتێ مه‌سیح دێت كه‌س نازانێت خه‌ڵكی كوێیه”. ئیشۆعیش كه له په‌رستگا ئامۆژگاریی ده‌كرد، هاواری كرد و فه‌رمووی: “ده‌مناسن و ده‌زانن خه‌ڵكی كوێم. له خۆمه‌وه نه‌هاتووم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناردوومی ڕه‌وایه، ئه‌وه‌ی نایناسن. من ده‌یناسم چونكه له‌وم و ئه‌ویش ناردوومی”. جا هه‌وڵیان ده‌دا بیگرن، به‌ڵام كه‌س ده‌ستگیری نه‌كرد، چونكه هێشتا كاتی نه‌هاتبوو. زۆر له كۆمه‌ڵه‌كه‌ش باوه‌ڕیان پێی هێنا و وتیان: “ئایا كاتێ مه‌سیح دێت، په‌رجوی زیاتر ده‌كات له‌وه‌ی ئه‌مه كردوویه‌تی؟”. په‌ڕیشییه‌كان گوێیان له كۆمه‌ڵه‌كه بوو كه له‌سه‌ر ئه‌و چرپه‌چرپی ئه‌مانه‌یانه، جا كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان ڕاژه‌وانیان نارد تاكو بیگرن. ئیشۆع پێیان فه‌رموو: “ماوه‌یه‌كی كه‌مم له‌گه‌ڵتان ماوه، ئینجا ده‌چمه لای ئه‌وه‌ی ناردوومی. داوام ده‌كه‌ن و نامدۆزنه‌وه، ناتوانن بێنه ئه‌و شوێنه‌ی منی لێیه”. ئیتر جووه‌كان له‌نێو خۆیاندا وتیان: “ئه‌مه به نیازه بۆ كوێ بڕوات كه نایدۆزینه‌وه؟ ئایا بۆ په‌راگه‌نده‌كانی نێو یۆنانییه‌كان ده‌ڕوات، تاكو یۆنانییه‌كان فێر بكات؟ ئه‌م قسه‌یه چییه ده‌یكات: داوام ده‌كه‌ن و نامدۆزنه‌وه و ناتوانن بێنه ئه‌و شوێنه‌ی منی لێیه؟”.
یۆحەنا 25:7-36 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەبەر ئەوە هەندێک لە خەڵکی ئۆرشەلیم دەیانگوت: «ئەمە نییە ئەوەی دەیانەوێت بیکوژن؟ ئەوەتا بە ئاشکرا قسە دەکات و هیچی پێ ناڵێن. ئایا سەرۆکەکان بەڕاستی بۆیان دەرکەوتووە کە ئەمە مەسیحەکەیە؟ بەڵام ئێمە دەزانین ئەمە خەڵکی کوێیە. کاتێک مەسیح دێت، کەس نازانێت خەڵکی کوێیە.» پاشان عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا بەردەوام بوو لەسەر فێرکردنی خەڵکی و هاواری کرد: «بەڵێ، دەمناسن و دەزانن خەڵکی کوێم. لە خۆمەوە نەهاتووم، بەڵام ئەوەی منی ناردووە ڕاستە. ئێوە نایناسن، بەڵام من دەیناسم، چونکە لەوم و ئەویش منی ناردووە.» لەبەر ئەوە هەوڵیان دەدا بیگرن، بەڵام کەس دەستی بۆ درێژ نەکرد، چونکە هێشتا کاتی نەهاتبوو. زۆر لە خەڵکەکەش باوەڕیان پێی هێنا و گوتیان: «ئایا کاتێک مەسیح دێت، پەرجووی زیاتر دەکات لەوەی ئەمە کردوویەتی؟» کاتێک فەریسییەکان گوێیان لێ‌بوو کە خەڵکەکە لەبارەی عیساوە چرپەچرپ دەکەن، کاهینانی باڵا و فەریسییەکان خزمەتکاریان نارد تاکو بیگرن. عیسا فەرمووی: «ماوەیەکی کەمم لەگەڵتان ماوە، ئینجا دەچمە لای ئەوەی ناردوومی. بەدوامدا دەگەڕێن بەڵام نامدۆزنەوە، هەروەها ناتوانن بێن بۆ ئەو شوێنەی من لێی دەبم.» ئیتر جولەکەکان لەنێو خۆیاندا گوتیان: «ئەمە بە نیازە بۆ کوێ بڕوات کە نایدۆزینەوە؟ ئایا بۆ لای پەراگەندەکانی نێو یۆنانییەکان دەڕوات، تاکو یۆنانییەکان فێر بکات؟! ئەم قسەیە چییە دەیکات: ”داوام دەکەن بەڵام نامدۆزنەوە“ و ”ناتوانن بێن بۆ ئەو شوێنەی من لێی دەبم“؟»