یۆحەنا 25:7-29
یۆحەنا 25:7-29 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوە هەندێک لە خەڵکی ئۆرشەلیم دەیانگوت: «ئەمە نییە ئەوەی دەیانەوێت بیکوژن؟ ئەوەتا بە ئاشکرا قسە دەکات و هیچی پێ ناڵێن. ئایا سەرۆکەکان بەڕاستی بۆیان دەرکەوتووە کە ئەمە مەسیحەکەیە؟ بەڵام ئێمە دەزانین ئەمە خەڵکی کوێیە. کاتێک مەسیح دێت، کەس نازانێت خەڵکی کوێیە.» پاشان عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا بەردەوام بوو لەسەر فێرکردنی خەڵکی و هاواری کرد: «بەڵێ، دەمناسن و دەزانن خەڵکی کوێم. لە خۆمەوە نەهاتووم، بەڵام ئەوەی منی ناردووە ڕاستە. ئێوە نایناسن، بەڵام من دەیناسم، چونکە لەوم و ئەویش منی ناردووە.»
یۆحەنا 25:7-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه هه‌ندێک له خه‌ڵكی یروشلایم وتیان: “ئه‌مه نییه ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بیكوژن؟ ئه‌وه‌تا به ئاشكرا قسه‌ده‌كات و هیچی پێ ناڵێن! ڕه‌نگه سه‌رۆكه‌كان زانیوویانه كه ئه‌مه به ڕاستی مه‌سیحه‌كه‌یه؟ به‌ڵام ئێمه ده‌زانین ئه‌مه خه‌ڵكی كوێیه. به‌ڵام كاتێ مه‌سیح دێت كه‌س نازانێت خه‌ڵكی كوێیه”. ئیشۆعیش كه له په‌رستگا ئامۆژگاریی ده‌كرد، هاواری كرد و فه‌رمووی: “ده‌مناسن و ده‌زانن خه‌ڵكی كوێم. له خۆمه‌وه نه‌هاتووم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناردوومی ڕه‌وایه، ئه‌وه‌ی نایناسن. من ده‌یناسم چونكه له‌وم و ئه‌ویش ناردوومی”.