یۆحەنا 50:6-66
یۆحەنا 50:6-66 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵام ئەمە ئەو نانەیە کە لە ئاسمانەوە دابەزیوە، تاکو ئەوەی لێی بخوات نەمرێت. منم ئەو نانە زیندووەی کە لە ئاسمانەوە دابەزیوە. ئەگەر یەکێک لەم نانە بخوات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت. ئەو نانەش کە بۆ ژیانی جیهان دەیبەخشم، جەستەمە.» جولەکەکان لەناو خۆیان دەمەقاڵەیان بوو و دەیانگوت: «ئەمە چۆن دەتوانێ جەستەی خۆیمان بداتێ بیخۆین؟» لەبەر ئەوە عیسا پێی فەرموون: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر جەستەی کوڕی مرۆڤ نەخۆن و خوێنی نەخۆنەوە، ژیان لە ناختاندا نابێت. ئەوەی جەستەم بخوات و خوێنم بخواتەوە ژیانی هەتاهەتایی هەیە، منیش لە ڕۆژی دواییدا زیندووی دەکەمەوە، چونکە جەستەم خۆراکی ڕاستەقینەیە و خوێنیشم خواردنەوەی ڕاستەقینە. ئەوەی جەستەم بخوات و خوێنم بخواتەوە بە منەوە پەیوەست دەبێت و منیش بەوەوە. وەک باوکی زیندوو ناردوومی، منیش بەو باوکە زیندووم، ئاواش ئەوەی لە جەستەی من بخوات بەهۆی منەوە دەژیێت. ئەمە ئەو نانەیە کە لە ئاسمانەوە دابەزیوە، نەک وەکو ئەوەی باوباپیران خواردیان و مردن. ئەوەی لەم نانە بخوات هەتاهەتایە دەژیێت.» عیسا ئەمانەی لە کاتێکدا فەرموو کە لە کەنیشتی کەفەرناحومدا خەریکی فێرکردنی خەڵک بوو. کاتێک زۆرێک لە قوتابییەکان گوێیان لەو فەرمایشتەی عیسا بوو، گوتیان: «ئەم قسەیە گرانە! کێ دەتوانێت وەریبگرێت؟» عیسا لە دڵی خۆیدا زانی قوتابییەکانی بەهۆی ئەمەوە بۆڵەبۆڵ دەکەن، پێی فەرموون: «ئایا ئەمە دەبێتە هۆی ساتمەکردنتان؟ ئەی ئەگەر ببینن کوڕی مرۆڤ بەرزبێتەوە بۆ ئەو شوێنەی یەکەم جار لێی بوو؟! ڕۆحی پیرۆز ژیان دەدات، بەڵام جەستە بە کەڵک نایەت. ئەو قسانەی پێم گوتن ڕۆح و ژیانن. بەڵام هەندێکتان باوەڕ ناهێنن.» عیسا هەر لە سەرەتاوە ئەوانەی دەناسی کە باوەڕ ناهێنن، هەروەها دەیزانی کێ بە گرتنی دەدات. ئینجا فەرمووی: «لەبەر ئەوە پێم گوتن، کەس ناتوانێ بێت بۆ لام، مەگەر باوک ڕێگەی پێدابێت.» لەو کاتە بەولاوە زۆرێک لە قوتابییەکانی پشتیان تێکرد و ئیتر لەگەڵی نەدەگەڕان.
یۆحەنا 50:6-66 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌مه ئه‌و نانه‌یه كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه، تاكو ئه‌وه‌ی لێی بخوات نه‌مرێت. منم ئه‌و نانه زیندووه‌ی كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه. ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌م نانه بخوات تاهه‌تایه ده‌ژیێت. ئه‌و نانه‌ش كه بۆ ژیانی جیهان ده‌یبه‌خشم، جه‌سته‌مه”. جوو له‌نێو خۆیان ده‌مه‌قاڵه‌یان بوو و ده‌یانووت: “ئه‌مه چۆن ده‌توانێ جه‌سته‌ی خۆیمان بداتێ بیخۆین؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نه‌خۆن و خوێنی نه‌خۆنه‌وه، ژیان له ناختاندا نابێت. ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بخوات و خوێنم بخواته‌وه ژیانی جاویدانی هه‌یه، منیش له ڕۆژی دوایی هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه. چونكه جه‌سته‌م خۆراكی ڕه‌وایه و خوێنیشم خواردنه‌وه‌ی ڕه‌وایه. ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بخوات و خوێنم بخواته‌وه له مندا جێگیر ده‌بێت و منیش له ئه‌ودا. وه‌ک باوكی زیندوو ناردوومی، منیش به باوک زیندووم، ئاواش ئه‌وه‌ی من بخوات به‌هۆی من ده‌ژیێت. ئه‌مه ئه‌و نانه‌یه كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی باوباپیران خواردیان و مردن. ئه‌وه‌ی له‌م نانه بخوات تاهه‌تایه ده‌ژیێت”. ئه‌مانه‌ی له كه‌نیشتێكدا فه‌رموو، كه له كپه‌ڕناخوم ئامۆژگاریی ده‌كرد. زۆر له قوتابییه‌كانی كه گوێیان لێ‌بوو، وتیان: “ئه‌م قسه‌یه گرانه! كێ ده‌توانێت وه‌ریبگرێت؟” ئیشۆع له دڵی خۆیدا زانی قوتابییه‌كانی به‌هۆی ئه‌مه‌وه بۆڵه‌بۆڵ ده‌كه‌ن، پێی فه‌رموون: “ئه‌مه ساتمه‌تان پێ ده‌كات؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ببینن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌رزبێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی یه‌كه‌مجار لێی‌بوو! ڕووح ژیان ده‌دات، به‌ڵام جه‌سته هیچ كه‌ڵكی نیه. ئه‌و قسانه‌ی پێتان ده‌ڵێم ڕووح و ژیانن. به‌ڵام هه‌ندێكتان باوه‌ڕ ناهێنن”. چونكه ئیشۆع له سه‌ره‌تاوه ئه‌وانه‌ی ده‌ناسی كه باوه‌ڕ ناهێنن، هه‌روه‌ها كێیه ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ده‌كات. ئینجا فه‌رمووی: “بۆیه پێم وتن: كه‌س ناتوانێ بێته لام، ئه‌گه‌ر له باوكه‌وه پێی نه‌درابێت”. له‌و كاته‌وه زۆر له قوتابییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه و ئیتر له‌گه‌ڵی نه‌ده‌گه‌ڕان.