یۆحەنا 2:6-6
یۆحەنا 2:6-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كۆمه‌ڵانێكی زۆر دوای كه‌وتن، چونكه ئه‌و نیشانانه‌یان بینیبوو كه له نه‌خۆشه‌كاندا ده‌یكرد. ئینجا ئیشۆع چووه سه‌ر شاخێک و له‌وێ له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی دانیشت. جه‌ژنی په‌سخه‌ی جوو نزیک بوو. ئیشۆعیش چاوی هه‌ڵبڕی و كۆمه‌ڵانێكی زۆری بینی ده‌هاتنه لای، به پیلیپوسی فه‌رموو: “له‌كوێ نان بكڕین بۆئه‌وه‌ی ئه‌مانه بخۆن؟” ئه‌مه‌ی فه‌رموو تاكو تاقیی بكاته‌وه، چونكه خۆی زانی به نیازه چی بكات.
یۆحەنا 2:6-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئاپۆرەیەک لە خەڵک دوای کەوتبوون، چونکە ئەو پەرجووانەیان بینیبوو کە لە نەخۆشەکاندا دەیکرد. ئینجا عیسا چووە سەر شاخ و لەوێ لەگەڵ قوتابییەکانی دانیشت. جەژنی پەسخەی جولەکەش نزیک بوو. کاتێک عیسا چاوی هەڵبڕی و خەڵکێکی لە ڕادەبەدەر زۆری بینی دەهاتنە لای، بە فیلیپۆسی فەرموو: «لەکوێ نان بکڕین و ئەمانە نان بدەین؟» ئەمەی گوت بۆ ئەوەی تاقی بکاتەوە، چونکە خۆی دەیزانی دەبێت چی بکات.