لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 31:5-40

یۆحەنا 31:5-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌گه‌ر گه‌واهی بۆ خۆم بده‌م گه‌واهییه‌كه‌م ڕه‌وا نییه‌. یه‌كێكی دیكه‌ گه‌واهیم بۆ ده‌دات، منیش ده‌زانم ئه‌و گه‌واهییه‌ی بۆ منی ده‌دات ڕه‌وایه‌. له‌دوای یوخه‌ننه‌نتان نارد، ئه‌ویش گه‌واهیی بۆ ڕه‌وا دا. من گه‌واهیی له‌ مرۆڤ په‌سه‌ند ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌مانه‌ ده‌ڵێم تاكو ئێوه‌ ڕزگاربن. ئه‌و چرایه‌كی هه‌ڵگیرساو و بریسكه‌دار بوو، ئێوه‌ش ده‌تانویست ماوه‌یه‌ک به‌ ڕووناكییه‌كه‌ی دڵخۆش بن. به‌ڵام من گه‌واهییه‌كم هه‌یه‌ له‌وه‌ی یوخه‌ننه‌ن مه‌زنتره‌، چونكه‌ ئه‌و كارانه‌ی باوكم پێی داوم ته‌واوی بكه‌م، ئه‌م كارانه‌ خۆیان گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن كه‌ باوكم ناردوومی. باوكیش كه‌ ناردوومی، خۆی گه‌واهیم بۆ ده‌دات. ئێوه‌ هه‌رگیز ده‌نگیتان نه‌بیستووه‌ و ڕواڵه‌تیتان نه‌بینیوه‌، وشه‌كه‌شی له‌ ئێوه‌دا جێگیر نییه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناردوویه‌تی ئێوه‌ باوه‌ڕی پێ ناهێنن. سیپاره‌كان بپشكنن، چونكه‌ ده‌زانن ژیانی جاویدانی بۆ ئێوه‌ تێدایه‌. ئه‌وانه‌ش گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناتانه‌وێ بێنه‌ لام تاكو ژیانتان هه‌بێت.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 5 بخوێنەوە

یۆحەنا 31:5-40 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

«ئەگەر خۆم شایەتی بۆ خۆم بدەم شایەتییەکەم ڕاست نییە. یەکێکی دیکە شایەتیم بۆ دەدات، منیش دەزانم ئەو شایەتییەی بۆ منی دەدات ڕاستە. «نێردراوتان ناردە لای یەحیا، ئەویش شایەتی بۆ ڕاستی دا. من شایەتی مرۆڤ وەرناگرم، ئەمانەش دەڵێم تاکو ئێوە ڕزگاربن. ئەو چرایەکی هەڵگیرساو و بریسکەدار بوو، دەتانویست ماوەیەک بە ڕووناکییەکەی دڵخۆش بن. «بەڵام من شایەتییەکم هەیە لەوەی یەحیا گرنگترە، چونکە ئەو کارانەی باوکم پێیداوم تەواوی بکەم، ئەم کارانە خۆیان شایەتیم بۆ دەدەن کە باوکم منی ناردووە. باوکیشم کە ناردوومی، خۆی شایەتیم بۆ دەدات. ئێوە هەرگیز دەنگیتان نەبیستووە و ڕواڵەتیتان نەبینیوە، فەرمایشتەکەشی لە دڵی ئێوەدا نامێنێتەوە، چونکە ئەوەی ئەو ناردوویەتی ئێوە باوەڕی پێ ناکەن. نووسراوە پیرۆزەکان دەپشکنن، چونکە وا دەزانن ژیانی هەتاهەتایی بۆ ئێوە تێدایە. ئەم نووسراوانەش شایەتیم بۆ دەدەن، بەڵام ناتانەوێ بێنە لام تاکو ژیانتان هەبێت.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 5 بخوێنەوە