یۆحەنا 2:5-6
یۆحەنا 2:5-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە ئۆرشەلیم لەلای دەروازەی مەڕ حەوزێک هەبوو بە عیبری پێیان دەگوت بێت‌حەسدا، بە دەوریدا پێنج ڕێڕەوی سەر داپۆشراو هەبوو کە هەردوو لایان بە کۆڵەکە گیرابوون. لەوێ خەڵکێکی زۆر ڕاکشابوون، نەخۆش و کوێر و شەل و گۆج، [چاوەڕێی جوڵانی ئاوەکە بوون، چونکە هەندێک جار فریشتەیەکی یەزدان دادەبەزی بۆ ناو حەوزەکە و ئاوەکەی دەجوڵاند، جا ئەوەی یەکەم کەس دەچووە ناو حەوزەکەوە، هەر نەخۆشییەکی هەبووایە چاک دەبووەوە.] کابرایەک لەوێ بوو کە سی و هەشت ساڵ نەخۆش بوو. کاتێک عیسا ئەم کابرایەی بینی پاڵکەوتووە و زانی ماوەیەکی زۆرە وایە، پێی فەرموو: «دەتەوێ چاکبیتەوە؟»
یۆحەنا 2:5-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له یروشلایم له‌لای ده‌روازه‌ی كاوڕ گۆماوێک هه‌بوو به عیبری پێیان ده‌ووت بتحه‌سدا، پێنج هه‌یوانی هه‌بوو. له‌وێ جه‌ماوه‌رێكی زۆر ڕاكشابوون، نه‌خۆش و كوێر و شه‌ل و گۆج، چاوه‌ڕێی جوڵانی ئاوه‌كه بوون، چونكه هه‌ندێک جار فریشته‌یه‌ک بۆ گۆمه‌كه داده‌به‌زی و ئاوه‌كه‌ی ده‌جوڵاند، جا ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بچووبووایه نێو گۆمه‌كه، له هه‌ر نه‌خۆشییه‌ک هه‌یبووایه چاک ده‌بووه‌وه. كابرایه‌ک له‌وێ بوو سی و هه‌شت ساڵ نه‌خۆش بوو. ئیشۆع ئه‌م كابرایه‌ی بینی پاڵكه‌وتووه و زانی ماوه‌یه‌كی درێژه وایه، پێی فه‌رموو: “ده‌ته‌وێ چاكبیته‌وه؟”