یۆحەنا 19:5-21
یۆحەنا 19:5-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ڕۆڵه ناتوانێت له خۆیه‌وه شتێک بكات ته‌نها ئه‌وه‌ی كه ده‌بینێت باوک ده‌یكات، چونكه هه‌رچی ئه‌و ده‌یكات، ڕۆڵه‌ش هه‌مان شت ده‌كات. چونكه باوک ڕۆڵه‌ی خۆشده‌وێت و هه‌موو كاره‌كانی خۆی پیشان ده‌دات، كاری له‌مانه‌ش مه‌زنتری پیشان ده‌دات، تاكو ئێوه سه‌رسام بن. چونكه وه‌ک باوک مردووان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه و زیندوو ده‌كاته‌وه، ڕۆڵه‌ش ئه‌وه‌ی بیه‌وێت زیندووی ده‌كاته‌وه.
یۆحەنا 19:5-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوە عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کوڕەکە ناتوانێت لە خۆیەوە هیچ شتێک بکات ئەوە نەبێت کە دەیبینێت باوک دەیکات، چونکە هەرچی باوک دەیکات، کوڕەکەش دەیکات. باوک کوڕی خۆی خۆشدەوێت و هەموو ئەوەی پیشان دەدات کە دەیکات، کاری لەمانەش مەزنتری پیشان دەدات، تاکو سەرسام بن. وەک چۆن باوک مردووان هەڵدەستێنێتەوە و زیندوو دەکاتەوە، کوڕەکەش ئەوەی بیەوێت زیندووی دەکاتەوە.