لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 46:4-54

یۆحەنا 46:4-54 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

عیسا دیسان هاتەوە شارۆچکەی قانا لە ناوچەی جەلیل کە لەوێ ئاوی کردبووە شەراب. لەو شارۆچکەیەدا کاربەدەستێکی پاشا هەبوو کە کوڕەکەی لە کەفەرناحوم نەخۆش بوو. کاتێک کە بیستی عیسا لە یەهودیاوە هاتووەتە جەلیل، چووە لای و لێی پاڕایەوە کە بێت بۆ ئەوەی کوڕەکەی چاک بکاتەوە کە لە سەرەمەرگدا بوو. ئینجا عیسا پێی فەرموو: «ئەگەر ئێوە پەرجوو و کاری سەرسوڕهێنەر نەبینن هەرگیز باوەڕ ناهێنن.» کاربەدەستەکەش پێی گوت: «گەورەم، پێش ئەوەی کوڕەکەم بمرێت، وەرە.» عیسا پێی فەرموو: «بڕۆ! کوڕەکەت دەژیێت.» پیاوەکە باوەڕی بەو قسەیە کرد کە عیسا پێی فەرموو و ڕۆیشت. کە بە ڕێگاوە بوو، کۆیلەکانی تووشی بوون و هەواڵیان پێدا کە کوڕەکەی زیندووە. جا سەبارەت بەو کاتژمێرەی تێیدا چاکتر ببووەوە پرسیاری لێکردن، وەڵامیان دایەوە: «دوێنێ کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ تایەکە بەریدا.» باوکەکە زانی کە ڕێک ئەو کاتە بووە کە عیسا پێی فەرمووبوو: «کوڕەکەت دەژیێت.» ئەوسا خۆی و خاووخێزانی هەموو باوەڕیان هێنا. ئەمەش دووەم پەرجوو بوو کە عیسا کردی، دوای ئەوەی لە یەهودیاوە هاتە جەلیل.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 4 بخوێنەوە

یۆحەنا 46:4-54 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

دیسان ئیشۆع هاته‌وه‌‌ قه‌تنێی گلیلا، كه‌ له‌وێ ئاوی كرده‌ مه‌ی، ڕاژوانێكی پاشا كوڕه‌كه‌ی له‌ كپه‌ڕناخوم نه‌خۆش بوو. كاتێ ئه‌مه‌ بیستی ئیشۆع له‌ ئیهووده‌وه‌ هاتووه‌ته‌ گلیلا، چووه‌ لای و لێی پاڕایه‌وه‌ كه‌ دابه‌زێت و كوڕه‌كه‌ی چاكبكاته‌وه‌، چونكه‌ نزیكی مه‌رگ ببوو. ئینجا ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر په‌رجو و كاری سه‌یر نه‌بینن باوه‌ڕ ناهێنن”. ڕاژه‌وانه‌كه‌ی پاشاش پێی وت: “گه‌وره‌م، دابه‌زه‌ پێش ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌م بمرێت”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بڕۆ! كوڕه‌كه‌ت زیندووه‌”. پیاوه‌كه‌ باوه‌ڕی به‌و وشه‌یه‌ هێنا كه‌ ئیشۆع پێی فه‌رموو و ڕۆیشت. كه‌ داده‌بزی كۆیله‌كانی چوونه‌ پێشوازی و وتیان “كوڕه‌كه‌ت زیندووه‌”. جا سه‌باره‌ت به‌و كاژێره‌ی تیایدا چاک ببووه‌وه‌ پرسی لێكردن، پێیان وت: “دوێنێ كاژێر حه‌وت تاكه‌ به‌ریدا”. باوكه‌كه‌ زانی له‌و كاژێره‌ بوو كه‌ ئیشۆع پێی فه‌رموو: “كوڕه‌كه‌ت زیندووه‌”. جا خۆی و هه‌موو بنه‌ماڵه‌كه‌ی باوه‌ڕیان هێنا. ئه‌مه‌ش په‌رجوی دووه‌م بوو ئیشۆع كردی، كه‌ له‌ ئیهوودوه‌ هاته‌ گلیلا.