یۆحەنا 27:4-33
یۆحەنا 27:4-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
لێره‌دا قوتابییه‌كانی گه‌یشتن، سه‌رسام بوون كه له‌گه‌ڵ ژنێک قسه‌ده‌كات. به‌ڵام كه‌س نه‌یووت: “چیت ده‌وێت؟” یان “بۆچی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت؟” ئینجا ژنه‌كه گۆزه‌كه‌ی به‌جێهێشت، چووه نێو شار و به خه‌ڵكی وت: “وه‌رن كه‌سێک ببینن هه‌رچییه‌كم كردووه پێی فه‌رمووم! ده‌بێ ئه‌وه مه‌سیح نه‌بێت؟” ئیتر له شار ده‌رچون و هاتنه لای. له‌و كاته‌دا قوتابییه‌كان تكایان لێی ده‌كرد و وتیان: “ڕابی، بخۆ!” پێی فه‌رموون: “خواردنێكم هه‌یه بیخۆم، كه ئێوه نایزانن”. قوتابییه‌كانیش به یه‌كتریان ده‌ووت: “كه‌س هیچی بۆ هێناوه بیخوات؟”
یۆحەنا 27:4-33 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەو کاتەدا قوتابییەکانی گەیشتن و سەرسام بوون کە لەگەڵ ژنێک قسە دەکات. بەڵام کەس نەیگوت: «چیت دەوێت؟» یان «بۆچی قسەی لەگەڵ دەکەیت؟» ئینجا ژنەکە گۆزەکەی بەجێهێشت، چووە ناو شار و بە خەڵکی گوت: «وەرن ئەو پیاوە ببینن کە هەرچییەکم کردووە پێی فەرمووم! دەبێ مەسیح نەبێت؟» ئیتر خەڵکەکە لە شار هاتنە دەرەوە و چوونە لای. لەو کاتەدا قوتابییەکان تکایان لێی دەکرد: «ڕابی، شتێک بخۆ!» بەڵام پێی فەرموون: «من خواردنێکم هەیە دەیخۆم، کە ئێوە نایزانن.» لەبەر ئەوە قوتابییەکان بە یەکتریان دەگوت: «کەس هیچی بۆ هێناوە بیخوات؟»