یۆحەنا 20:4-24
یۆحەنا 20:4-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
باوكانمان له‌سه‌ر ئه‌م شاخه كڕنۆشیان برد، به‌ڵام ئێوه ده‌ڵێن یروشلایم ئه‌و شوێنه‌یه كه پێویسته كڕنۆشی تیادا ببرێت”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “خانم، بڕوام پێ بكه، كاتێ دێت نه له‌سه‌ر ئه‌م شاخه و نه له یروشلایم كڕنۆش بۆ باوک ده‌به‌ن. ئه‌وه‌ی ئێوه كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن نایناسن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ین ده‌یناسین، چونكه ڕزگاری له جووه‌وه‌یه. به‌ڵام كاتێ دێت وا ئێستایه كه كڕنۆشبه‌ره ڕاسته‌قینه‌كان به ڕووح و ڕه‌وا كڕنۆش بۆ باوک ده‌به‌ن، چونكه باوک داوای ئه‌م جۆره كڕنۆشبه‌رانه ده‌كات. خودا ڕووحه، پێویسته ئه‌وانه‌ی كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن به ڕووح و ڕه‌وا كڕنۆشی بۆ ببه‌ن”.
یۆحەنا 20:4-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
باوباپیرانمان لەم شاخەدا خودایان پەرستووە، بەڵام ئێوە دەڵێن ئۆرشەلیم ئەو شوێنەیە کە پێویستە پەرستنی لێ بکرێت.» عیسا پێی فەرموو: «خانم، باوەڕم پێ بکە، کاتێک دێت ئێوە باوک دەپەرستن، بەڵام نە لەسەر ئەم شاخە و نە لە ئۆرشەلیم. ئەوەی ئێوە دەیپەرستن نایناسن، بەڵام ئەوەی ئێمە دەیپەرستین دەیناسین، چونکە ڕزگاری لە جولەکەوەیە. بەڵام کاتێک دێت ئەویش کە ئێستایە خواپەرستە ڕاستەقینەکان بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی باوک دەپەرستن، چونکە باوک داوای ئەم جۆرە خواپەرستانە دەکات. خودا ڕۆحە و پێویستە ئەوانەی دەیپەرستن بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی بیپەرستن.»