یۆحەنا 14:4-17
یۆحەنا 14:4-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئاوه بخواته‌وه كه من ده‌یده‌مێ، تاهه‌تایه تینووی نابێ، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یده‌مێ تیایدا ده‌بێته كانیاوێک و هه‌ڵده‌قوڵێت و ژیانی جاویدانی ده‌به‌خشێ”. ژنه‌كه‌ش پێی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌و ئاوه‌م بده‌رێ تاكو تینوو نه‌بم و نه‌یه‌مه‌وه ئێره بۆ ئاوكێشان”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بڕۆ، مێرده‌كه‌ت بانگ بكه و وه‌ره‌وه ئێره”. ژنه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “مێردم نییه”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ڕاست ده‌كه‌یت كه ده‌ڵێی مێردم نییه.
یۆحەنا 14:4-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام ئەوەی لەو ئاوە بخواتەوە کە من دەیدەمێ، هەرگیز تینووی نابێت، بەڵکو ئەو ئاوەی من دەیدەمێ تێیدا دەبێتە کانیاوێک و هەڵدەقوڵێت، ژیانی هەتاهەتایی دەبەخشێ.» ژنەکەش پێی گوت: «گەورەم، ئەو ئاوەم بدەرێ تاکو تینوو نەبم و نەیەمەوە ئێرە بۆ ئاوکێشان.» عیسا پێی فەرموو: «بڕۆ، مێردەکەت بانگ بکە و وەرەوە ئێرە.» ژنەکە وەڵامی دایەوە: «مێردم نییە.» عیساش پێی فەرموو: «ڕاست دەکەیت کە دەڵێی مێردم نییە.