یۆحەنا 13:4-30 - Compare All Versions
یۆحەنا 13:4-30 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “هه‌ر كه‌سێک له‌م ئاوه بخواته‌وه تینووی ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئاوه بخواته‌وه كه من ده‌یده‌مێ، تاهه‌تایه تینووی نابێ، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یده‌مێ تیایدا ده‌بێته كانیاوێک و هه‌ڵده‌قوڵێت و ژیانی جاویدانی ده‌به‌خشێ”. ژنه‌كه‌ش پێی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌و ئاوه‌م بده‌رێ تاكو تینوو نه‌بم و نه‌یه‌مه‌وه ئێره بۆ ئاوكێشان”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “بڕۆ، مێرده‌كه‌ت بانگ بكه و وه‌ره‌وه ئێره”. ژنه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “مێردم نییه”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ڕاست ده‌كه‌یت كه ده‌ڵێی مێردم نییه. چونكه پێنج مێردت هه‌بوو، ئێستاش ئه‌وه‌ی هه‌ته مێردت نییه. ڕاست ده‌كه‌یت”. ژنه‌كه پێی وت: “گه‌وره‌م، ده‌بینم تۆ پێغه‌مبه‌ریت! باوكانمان له‌سه‌ر ئه‌م شاخه كڕنۆشیان برد، به‌ڵام ئێوه ده‌ڵێن یروشلایم ئه‌و شوێنه‌یه كه پێویسته كڕنۆشی تیادا ببرێت”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “خانم، بڕوام پێ بكه، كاتێ دێت نه له‌سه‌ر ئه‌م شاخه و نه له یروشلایم كڕنۆش بۆ باوک ده‌به‌ن. ئه‌وه‌ی ئێوه كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن نایناسن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ین ده‌یناسین، چونكه ڕزگاری له جووه‌وه‌یه. به‌ڵام كاتێ دێت وا ئێستایه كه كڕنۆشبه‌ره ڕاسته‌قینه‌كان به ڕووح و ڕه‌وا كڕنۆش بۆ باوک ده‌به‌ن، چونكه باوک داوای ئه‌م جۆره كڕنۆشبه‌رانه ده‌كات. خودا ڕووحه، پێویسته ئه‌وانه‌ی كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن به ڕووح و ڕه‌وا كڕنۆشی بۆ ببه‌ن”. ژنه‌كه پێی وت: “ده‌زانم مه‌سیا دێت، كه پێی ده‌ووترێ مه‌سیح، كه ئه‌و هات هه‌موو شتێكمان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “من ئه‌وم، ئه‌وه‌ی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات”. لێره‌دا قوتابییه‌كانی گه‌یشتن، سه‌رسام بوون كه له‌گه‌ڵ ژنێک قسه‌ده‌كات. به‌ڵام كه‌س نه‌یووت: “چیت ده‌وێت؟” یان “بۆچی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت؟” ئینجا ژنه‌كه گۆزه‌كه‌ی به‌جێهێشت، چووه نێو شار و به خه‌ڵكی وت: “وه‌رن كه‌سێک ببینن هه‌رچییه‌كم كردووه پێی فه‌رمووم! ده‌بێ ئه‌وه مه‌سیح نه‌بێت؟” ئیتر له شار ده‌رچون و هاتنه لای.
یۆحەنا 13:4-30 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
عیسا وەڵامی دایەوە: «هەرکەسێک لەم ئاوە بخواتەوە جارێکی دیکە تینووی دەبێتەوە. بەڵام ئەوەی لەو ئاوە بخواتەوە کە من دەیدەمێ، هەرگیز تینووی نابێت، بەڵکو ئەو ئاوەی من دەیدەمێ تێیدا دەبێتە کانیاوێک و هەڵدەقوڵێت، ژیانی هەتاهەتایی دەبەخشێ.» ژنەکەش پێی گوت: «گەورەم، ئەو ئاوەم بدەرێ تاکو تینوو نەبم و نەیەمەوە ئێرە بۆ ئاوکێشان.» عیسا پێی فەرموو: «بڕۆ، مێردەکەت بانگ بکە و وەرەوە ئێرە.» ژنەکە وەڵامی دایەوە: «مێردم نییە.» عیساش پێی فەرموو: «ڕاست دەکەیت کە دەڵێی مێردم نییە. لە ڕاستیدا پێنج مێردت هەبوو، ئێستاش ئەوەی هەتە مێردت نییە. ئەمەشت بە ڕاستی گوت.» ژنەکە پێی گوت: «گەورەم، وای دەبینم کە تۆ پێغەمبەر بیت. باوباپیرانمان لەم شاخەدا خودایان پەرستووە، بەڵام ئێوە دەڵێن ئۆرشەلیم ئەو شوێنەیە کە پێویستە پەرستنی لێ بکرێت.» عیسا پێی فەرموو: «خانم، باوەڕم پێ بکە، کاتێک دێت ئێوە باوک دەپەرستن، بەڵام نە لەسەر ئەم شاخە و نە لە ئۆرشەلیم. ئەوەی ئێوە دەیپەرستن نایناسن، بەڵام ئەوەی ئێمە دەیپەرستین دەیناسین، چونکە ڕزگاری لە جولەکەوەیە. بەڵام کاتێک دێت ئەویش کە ئێستایە خواپەرستە ڕاستەقینەکان بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی باوک دەپەرستن، چونکە باوک داوای ئەم جۆرە خواپەرستانە دەکات. خودا ڕۆحە و پێویستە ئەوانەی دەیپەرستن بە ڕۆحی پیرۆز و ڕاستی بیپەرستن.» ژنەکە پێی گوت: «دەزانم مەسیا دێت، کە پێی دەگوترێ مەسیح، کە ئەو هات هەموو شتێکمان پێ ڕادەگەیەنێت.» عیساش پێی فەرموو: «من ئەوم، ئەوەی قسەت لەگەڵ دەکات.» لەو کاتەدا قوتابییەکانی گەیشتن و سەرسام بوون کە لەگەڵ ژنێک قسە دەکات. بەڵام کەس نەیگوت: «چیت دەوێت؟» یان «بۆچی قسەی لەگەڵ دەکەیت؟» ئینجا ژنەکە گۆزەکەی بەجێهێشت، چووە ناو شار و بە خەڵکی گوت: «وەرن ئەو پیاوە ببینن کە هەرچییەکم کردووە پێی فەرمووم! دەبێ مەسیح نەبێت؟» ئیتر خەڵکەکە لە شار هاتنە دەرەوە و چوونە لای.