یۆحەنا 5:3-8
یۆحەنا 5:3-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک له ئاو و له ڕووح له‌دایک نه‌بێت، ناتوانێت بچێته نێو پاشایه‌تیی خودا. له‌دایكبووی جه‌سته جه‌سته‌یه، له‌دایكبووی ڕووحیش ڕووحه. سه‌رسام مه‌به كه پێم وتی: ده‌بێ له ئاسمانه‌وه له‌دایک ببنه‌وه. با بۆ كوێی بووێت هه‌ڵده‌كات و گوێت له ده‌نگه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام نازانیت له‌كوێوه دێت و بۆ كوێ ده‌چێت. هه‌ر كه‌سێكیش له ڕووحه‌كه له‌دایكبووه ئاوایه”.
یۆحەنا 5:3-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا وەڵامی دایەوە: «ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، ئەگەر یەکێک لە ئاو و لە ڕۆحی پیرۆز لەدایک نەبێت، ناتوانێت بچێتە ناو شانشینی خودا. ئەوەی لە جەستە لەدایک بووە جەستەیە، ئەوەش لە ڕۆحی خودا لەدایک بووە ڕۆحە. سەرسام مەبە کە پێم گوتی: ”دەبێ لەدایک ببنەوە.“ با بۆ کوێ بیەوێت هەڵدەکات و گوێت لە دەنگەکەی دەبێت، بەڵام نازانیت لەکوێوە دێت و بۆ کوێ دەچێت. هەرکەسێکیش لە ڕۆحی پیرۆز لەدایک بووە ئاوایە.»