لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 3:3-9

یۆحەنا 3:3-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌دایک نه‌بێته‌وه‌، ناتوانێت پاشایه‌تیی خودا ببینێت”. نیقادیمۆس پێی وت: “مرۆڤ كه‌ پیر بێت چۆن ده‌توانێت له‌دایكبێت؟ خۆ دیسان ناتوانێت بچێته‌وه‌ سكی دایكی و له‌دایكبێته‌وه‌؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ ئاو و له‌ ڕووح له‌دایک نه‌بێت، ناتوانێت بچێته‌ نێو پاشایه‌تیی خودا. له‌دایكبووی ‌جه‌سته‌ جه‌سته‌یه‌، له‌دایكبووی ڕووحیش ڕووحه‌. سه‌رسام مه‌به‌ كه‌ پێم وتی: ده‌بێ له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌دایک ببنه‌وه‌. با بۆ كوێی بووێت هه‌ڵده‌كات و گوێت له‌ ده‌نگه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام نازانیت له‌كوێوه‌ دێت و بۆ كوێ ده‌چێت. هه‌ر كه‌سێكیش له‌ ڕووحه‌كه‌ له‌دایكبووه‌ ئاوایه‌”. نیقادیمۆس وتی: “چۆن شتی وا ده‌بێت؟”

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 3 بخوێنەوە