یۆحەنا 22:3-36
یۆحەنا 22:3-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای ئه‌مانه ئیشۆع و قوتابییه‌كانی هاتنه زه‌ویی ئیهوود، له‌وێ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه و عه‌مادی ده‌كرد. یوخه‌ننه‌نیش له عینیۆن نزیک شالم عه‌مادی ده‌كرد، چونكه له‌وێ ئاوی زۆر هه‌بوو، ئیتر ده‌هاتن و عه‌ماد ده‌كران. چونكه هێشتا یوخه‌ننه‌ن نه‌خرابووه زیندانه‌وه. ده‌رباره‌ی بێگه‌ردی، گفتوگۆیه‌ک كه‌وته نێوان قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن و جووه‌كان. هاتنه لای یوخه‌ننه‌ن و پێیان وت: “ڕابی، ئه‌وه‌ی له‌وبه‌ری یوردنه‌ن له‌گه‌ڵت بوو، ئه‌وه‌ی گه‌واهیت بۆی دا، ئه‌وه‌تا عه‌ماد ده‌كات و هه‌مووان دێنه لای”. یوخه‌ننه‌ن وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “كه‌س ناتوانێت شتێک وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر له ئاسمانه‌وه پێی نه‌درابێت. ئێوه خۆتان گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن كه وتم: من مه‌سیح نیم، به‌ڵكو پێش ئه‌و نێردراوم. بووک بۆ زاوایه، به‌ڵام هاوڕێی زاوا كه ڕاوه‌ستاوه و ده‌یبیستێت له‌به‌ر ده‌نگی زاوا زۆر دڵخۆش ده‌بێت. كه‌واته ئه‌م خۆشییه‌م هاته دی. پێویسته ئه‌و زیاد بكات و منیش كه‌م. ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه دێت له سه‌رووی هه‌مووانه. ئه‌وه‌ش له زه‌وییه ئه‌وه زه‌مینییه و وه‌كو كه‌سێكی زه‌مینی ده‌دوێت. ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌وه دێت له سه‌رووی هه‌مووانه و گه‌واهیی ئه‌وه ده‌دات كه بینیویه‌تی و بیستوویه‌تی، كه‌سیش گه‌واهییه‌كه‌ی په‌سه‌ند ناكات. ئه‌وه‌ی گه‌واهییه‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كات، مۆری ده‌كات كه خودا ڕاسته. چونكه ئه‌وه‌ی خودا ناردوویه‌تی به فه‌رمووده‌ی خودا ده‌دوێت، چونكه خودا بێ ئه‌ندازه ڕووح ده‌دات. باوک ڕۆڵه‌ی خۆشده‌وێت و هه‌موو شتێكی داوه‌ته ده‌ستی. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆڵه بهێنێت ژیانی جاویدانیی هه‌یه. ئه‌وه‌ش باوه‌ڕ به ڕۆڵه نه‌هێنێت ژیان نابینێت، به‌ڵكو تووڕه‌یی خودای له‌سه‌ر ده‌مێنێت”.
یۆحەنا 22:3-36 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
دوای ئەمانە عیسا و قوتابییەکانی هاتنە خاکی یەهودیا، لەوێ لەگەڵیان مایەوە و خەڵکی لە ئاو هەڵکێشا. یەحیاش لە ئەینونی نزیک شاری سالیم خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا، چونکە لەوێ ئاو زۆر بوو، ئیتر دەهاتن و لە ئاو هەڵدەکێشران، چونکە هێشتا یەحیا نەخرابووە زیندانەوە. لەوێ دەربارەی پاککردنەوە گفتوگۆیەک کەوتە نێوان قوتابییەکانی یەحیا و جولەکەیەک. قوتابییەکانی هاتنە لای یەحیا و پێیان گوت: «ڕابی، ئەوەی لەوبەری ڕووباری ئوردون لەگەڵ تۆ بوو، ئەوەی شایەتیت بۆی دا، ئەوەتا خەڵک لە ئاو هەڵدەکێشێت و هەموو خەڵک دێنە لای.» یەحیا وەڵامی دایەوە: «کەس ناتوانێت شتێک وەربگرێت ئەگەر لە ئاسمانەوە پێی نەدرابێت. ئێوە خۆتان شایەتیم بۆ دەدەن کە گوتم: ”من مەسیح نیم، بەڵام پێش ئەو نێردراوم.“ بووک بۆ زاوایە، هاوڕێی زاواش کە خزمەتی زاوا دەکات و چاوەڕێی دەنگی هاتنەکەی دەکات، کاتێک گوێی لە دەنگی زاوا دەبێ، زۆر دڵخۆش دەبێت. ئەم خۆشییە درا بە من و ئێستا هاتە دی. پێویستە ئەو زیاد بکات و منیش کەم.» ئەوەی لە سەرەوە دێت لە سەرووی هەمووانە. بەڵام ئەوەی لە زەوییە ئەوە زەمینییە و وەکو کەسێکی زەمینی دەدوێت. ئەوەی لە ئاسمانەوە دێت لە سەرووی هەمووانە و شایەتی ئەوە دەدات کە بینیویەتی و بیستوویەتی، بەڵام کەس شایەتییەکەی وەرناگرێت. ئەوەی شایەتییەکەی وەردەگرێت، مۆری دەکات کە خودا ڕاستە، چونکە ئەوەی خودا ناردوویەتی بە پەیامی خودا دەدوێت، لەبەر ئەوەی خودا بێ سنوور ڕۆحی پیرۆز دەبەخشێت. باوکی ئاسمانی کوڕی خۆی خۆشدەوێت و هەموو شتێکی داوەتە دەستی. ئەوەی باوەڕ بە کوڕەکە بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەیە. بەڵام ئەوەی گوێڕایەڵی کوڕەکە نییە ژیان نابینێت، بەڵکو تووڕەیی خودای لەسەر دەمێنێت.