یۆحەنا 4:21-12
یۆحەنا 4:21-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتی به‌ره‌به‌یان، ئیشۆع له‌سه‌ر كه‌ناره‌كه وه‌ستا، به‌ڵام قوتابییه‌كان نه‌یانزانی ئه‌وه ئیشۆعه. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “كوڕینه، هیچ ماسیتان پێ نییه؟” وه‌ڵامیان دایه‌وه: “نه‌خێر!”. پێی فه‌رموون: “تۆڕه‌كه هه‌ڵبده‌نه لای ڕاستی كه‌شتیه‌كه، ده‌بیننه‌وه”. جا هه‌ڵیاندا و ئیتر له‌به‌ر زۆری ئه‌و ماسییانه‌ی تیایدا بوو نه‌یانتوانی ڕایكێشنه‌وه. ئه‌و قوتابییه‌ی ئیشۆع خۆشیده‌ویست به پهتڕۆسی وت: “ئه‌وه په‌روه‌ردگاره!” كاتێ شیمعون په‌تڕۆس بیستی ئه‌وه په‌روه‌ردگاره، خۆی به جله‌كانی داپۆشی چونكه ڕووت بوو، خۆی هه‌ڵدایه نێو ده‌ریاكه. قوتابییه‌كانی دیكه به كه‌شتیه‌كه هاتن و تۆڕی ماسییه‌كه‌یان ڕاده‌كێشا، چونكه له وشكایی دوور نه‌بوون، ته‌نها دوو سه‌د گه‌ز. كاتێ دابه‌زینه وشكایی، بینییان وا پشكۆ دانراوه و ماسی خراوه‌ته سه‌ری له‌گه‌ڵ نان. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “له‌و ماسییانه بهێنن كه ئێستا گرتتان”. شیمعون په‌تڕۆسیش سه‌ركه‌وت و تۆڕه‌كه‌ی ڕاكێشایه سه‌ر وشكانی، سه‌د و په‌نجا و سێ ماسی گه‌وره‌ی تێدابوو، له‌گه‌ڵ زۆریه‌كه‌شی تۆڕه‌كه نه‌دڕا. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “وه‌رن بخۆن!”. كه‌س له قوتابییه‌كان نه‌یوێرا لێ بپرسێت: تۆ كێیت؟ چونكه زانییان په‌روه‌ردگاره.
یۆحەنا 4:21-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتی بەرەبەیان، عیسا لە کەناری دەریاچەکە ڕاوەستا، بەڵام قوتابییەکان نەیانزانی ئەوە عیسایە. عیسا پێی فەرموون: «کوڕینە، هیچ ماسیتان پێ نییە؟» وەڵامیان دایەوە: «نەخێر.» پێی فەرموون: «تۆڕەکە هەڵبدەنە لای ڕاستی بەلەمەکە، ماسی دەبیننەوە.» جا هەڵیاندا و ئیتر لەبەر زۆری ئەو ماسییانەی تێیدا بوو نەیانتوانی تۆڕەکە ڕابکێشنە ناو بەلەمەکە. ئەو قوتابییەی عیسا خۆشی دەویست بە پەترۆسی گوت: «ئەوە عیسای خاوەن شکۆیە!» کاتێک پەترۆس بیستی «ئەوە عیسای خاوەن شکۆیە،» خۆی بە جلەکانی داپۆشی چونکە ڕووت بوو، خۆی هەڵدایە ناو ئاوەکەوە. قوتابییەکانی دیکە بە بەلەمەکە هاتن و تۆڕی ماسییەکەیان ڕادەکێشا، چونکە تەنها دوو سەد باڵ لە وشکانییەوە دوور بوون. کاتێک دابەزینە وشکانی، بینییان وا خەڵووز ئامادە کراوە و ماسی خراوەتە سەری و نان دانراوە. عیسا پێی فەرموون: «لەو ماسییانە بهێنن کە ئێستا گرتتان.» شیمۆن پەترۆسیش سەرکەوت و تۆڕەکەی ڕاکێشایە سەر وشکانی، سەد و پەنجا و سێ ماسی گەورەی تێدابوو، لەگەڵ زۆریەکەشی تۆڕەکە نەدڕا. عیسا پێی فەرموون: «وەرن بخۆن.» هیچ کام لە قوتابییەکان نەیانوێرا پرسیاری لێ بکەن: «تۆ کێیت؟» زانییان عیسای خاوەن شکۆیە.