لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 20:21-25

یۆحەنا 20:21-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

په‌تڕۆس ئاوڕی دایه‌وه‌ و ئه‌و قوتابییه‌ی بینی كه‌ ئیشۆع خۆشیده‌ویست دوایان كه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی شێوه‌كه‌ شانی به‌ سینگی ئیشۆع دابوو، وتی: “گه‌وره‌م، كێیه‌ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستت ده‌كات؟” كاتێ په‌تڕۆس ئه‌مه‌ی بینی به‌ ئیشۆعی وت: “په‌روه‌ردگار ئه‌ی ئه‌مه‌ چی لێدێت؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ده‌مێنێته‌وه‌ تاكو دێمه‌وه‌، به‌ تۆ چی؟ تۆ دوام بكه‌وه‌!”. ئیتر ئه‌م قسه‌یه‌ له‌نێو برایان وا بڵاو بووه‌وه‌ كه‌ ئه‌و قوتابییه‌ نامرێت. به‌ڵام ئیشۆع پێی نه‌فه‌رموو كه‌ نامرێت، به‌ڵكو: “ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ده‌مێنێته‌وه‌ تاكو دێمه‌وه‌، به‌ تۆ چی؟”. ئـه‌مـه‌ش ئـه‌و قـوتـابـیـیـه‌یـه‌ كـه‌ ده‌ربـاره‌ی ئـه‌م شـتـانـه‌ گـــه‌واهـیـی ده‌دات و ئـه‌م شـتـانـه‌ی نـووســیـوه‌. ئــێــمـه‌ش ده‌زانــیـن گــه‌واهـیـیـه‌كــه‌ی ڕه‌وایــــه‌. زۆر شتی دیكه‌ هه‌یه‌ ئیشۆع كردوویه‌تی ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌دوای یه‌ک بنووسرایه‌، وابزانم خودی جیهان جێگای ئه‌و په‌رتـووكـه‌ نـووسـراوانـه‌ی تێدا نه‌ده‌بووه‌وه‌. ئامین.