یۆحەنا 2:21-19
یۆحەنا 2:21-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
شیمعون په‌تڕۆس و تۆما كه به جمک ناسراوه، له‌گه‌ڵ نه‌تنیئێل كه خه‌ڵكی قه‌نتێی گلیلا بوو، هه‌روه‌ها دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی و دوو قوتابی دیكه پێكه‌وه بوون. شیمعون په‌تڕۆس پێی وتن: “من بۆ ڕاو ده‌ڕۆم”. پێیان وت: “ئێمه‌ش له‌گه‌ڵت دێین”. ئینجا ده‌رچوون و یه‌كسه‌ر سواری كه‌شتی بوون، له‌و شه‌وه‌دا هیچیان نه‌گرت. كاتی به‌ره‌به‌یان، ئیشۆع له‌سه‌ر كه‌ناره‌كه وه‌ستا، به‌ڵام قوتابییه‌كان نه‌یانزانی ئه‌وه ئیشۆعه. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “كوڕینه، هیچ ماسیتان پێ نییه؟” وه‌ڵامیان دایه‌وه: “نه‌خێر!”. پێی فه‌رموون: “تۆڕه‌كه هه‌ڵبده‌نه لای ڕاستی كه‌شتیه‌كه، ده‌بیننه‌وه”. جا هه‌ڵیاندا و ئیتر له‌به‌ر زۆری ئه‌و ماسییانه‌ی تیایدا بوو نه‌یانتوانی ڕایكێشنه‌وه. ئه‌و قوتابییه‌ی ئیشۆع خۆشیده‌ویست به په‌تڕۆسی وت: “ئه‌وه په‌روه‌ردگاره!” كاتێ شیمعون په‌تڕۆس بیستی ئه‌وه په‌روه‌ردگاره، خۆی به جله‌كانی داپۆشی چونكه ڕووت بوو، خۆی هه‌ڵدایه نێو ده‌ریاكه. قوتابییه‌كانی دیكه به كه‌شتیه‌كه هاتن و تۆڕی ماسییه‌كه‌یان ڕاده‌كێشا، چونكه له وشكایی دوور نه‌بوون، ته‌نها دوو سه‌د گه‌ز. كاتێ دابه‌زینه وشكایی، بینییان وا پشكۆ دانراوه و ماسی خراوه‌ته سه‌ری له‌گه‌ڵ نان. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “له‌و ماسییانه بهێنن كه ئێستا گرتتان”. شیمعون په‌تڕۆسیش سه‌ركه‌وت و تۆڕه‌كه‌ی ڕاكێشایه سه‌ر وشكانی، سه‌د و په‌نجا و سێ ماسی گه‌وره‌ی تێدابوو، له‌گه‌ڵ زۆریه‌كه‌شی تۆڕه‌كه نه‌دڕا. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “وه‌رن بخۆن!”. كه‌س له قوتابییه‌كان نه‌یوێرا لێ بپرسێت: تۆ كێیت؟ چونكه زانییان په‌روه‌ردگاره. ئینجا ئیشۆع هات و نانه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و پێی‌دان، ماسیه‌كه‌ش ئاوا. ئه‌مه سێیه‌م جار بوو ئیشۆع بۆ قوتابییه‌كان ده‌ركه‌وێت پاش هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان‌دا. دوای ئه‌وه‌ی نانیان خوارد ئیشۆع به شیمعون په‌تڕۆسی فه‌رموو: “شیمعونی یۆنا، منت له‌مانه زیاتر خۆشده‌وێت؟” پێی وت: “به‌ڵێ په‌روه‌ردگار، خۆت ده‌زانیت من خۆشمده‌وێیت”. پێی فه‌رموو: “شوانایه‌تی كاوڕه‌كانم بكه”. دیسان پێی فه‌رمووه‌وه: “شیمعونی یۆنا، منت خۆشده‌وێت؟” پێی وت: “به‌ڵێ په‌روه‌ردگار، خۆت ده‌زانیت من خۆشمده‌وێیت”. پێی فه‌رموو: “شوانایه‌تی مه‌ڕه‌كانم بكه”. سێیه‌م جار پێی فه‌رموو: “شیمعونی یۆنا، منت خۆشده‌وێت؟” په‌تڕۆس دڵگران بوو، چونكه سێیه‌م جار پێی فه‌رموو: منت خۆشده‌وێت؟ پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خۆت هه‌موو شتێک ده‌زانیت. ده‌زانیت من خۆشمده‌وێیت”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “شوانایه‌تی مه‌ڕه‌كانم بكه. ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم، كاتێ گه‌نج بوویت پشتێنه‌كه‌ت ده‌به‌ست و بۆ هه‌ر شوێنێک بتویستایه ده‌ڕۆیشتی. به‌ڵام كاتێ پیر ده‌بیت ده‌ستت درێژ ده‌كه‌یت و یه‌كێكی دیكه پشتێنه‌كه‌ت ده‌به‌ستێت و ده‌تباته شوێنێک كه ناته‌وێت”. ئه‌مه‌ی وت وه‌ک ئاماژه‌كردنێک بۆ مردنی په‌تڕۆس كه خودا شكۆدار ده‌كات. كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو، پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه!”
یۆحەنا 2:21-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
شیمۆن پەترۆس و تۆماس کە بە دیدمۆس ناسرابوو، لەگەڵ ناتانئیل کە خەڵکی قانای جەلیل بوو، هەروەها کوڕەکانی زەبدی و دوو قوتابی دیکەی ئەو پێکەوە بوون. شیمۆن پەترۆس پێی گوتن: «بۆ ڕاو دەچم.» پێیان گوت: «ئێمەش لەگەڵت دێین.» ئینجا ڕۆیشتن و سواری بەلەم بوون، بەڵام لەو شەوەدا هیچیان نەگرت. کاتی بەرەبەیان، عیسا لە کەناری دەریاچەکە ڕاوەستا، بەڵام قوتابییەکان نەیانزانی ئەوە عیسایە. عیسا پێی فەرموون: «کوڕینە، هیچ ماسیتان پێ نییە؟» وەڵامیان دایەوە: «نەخێر.» پێی فەرموون: «تۆڕەکە هەڵبدەنە لای ڕاستی بەلەمەکە، ماسی دەبیننەوە.» جا هەڵیاندا و ئیتر لەبەر زۆری ئەو ماسییانەی تێیدا بوو نەیانتوانی تۆڕەکە ڕابکێشنە ناو بەلەمەکە. ئەو قوتابییەی عیسا خۆشی دەویست بە پەترۆسی گوت: «ئەوە عیسای خاوەن شکۆیە!» کاتێک پەترۆس بیستی «ئەوە عیسای خاوەن شکۆیە،» خۆی بە جلەکانی داپۆشی چونکە ڕووت بوو، خۆی هەڵدایە ناو ئاوەکەوە. قوتابییەکانی دیکە بە بەلەمەکە هاتن و تۆڕی ماسییەکەیان ڕادەکێشا، چونکە تەنها دوو سەد باڵ لە وشکانییەوە دوور بوون. کاتێک دابەزینە وشکانی، بینییان وا خەڵووز ئامادە کراوە و ماسی خراوەتە سەری و نان دانراوە. عیسا پێی فەرموون: «لەو ماسییانە بهێنن کە ئێستا گرتتان.» شیمۆن پەترۆسیش سەرکەوت و تۆڕەکەی ڕاکێشایە سەر وشکانی، سەد و پەنجا و سێ ماسی گەورەی تێدابوو، لەگەڵ زۆریەکەشی تۆڕەکە نەدڕا. عیسا پێی فەرموون: «وەرن بخۆن.» هیچ کام لە قوتابییەکان نەیانوێرا پرسیاری لێ بکەن: «تۆ کێیت؟» زانییان عیسای خاوەن شکۆیە. عیسا هات، نانەکەی هەڵگرت و پێی‌دان، ماسییەکەش بە هەمان شێوە. ئەمە سێیەم جار بوو کە عیسا پاش هەستانەوەی لەنێو مردووان بۆ قوتابییەکان دەرکەوت. دوای ئەوەی نانیان خوارد عیسا بە شیمۆن پەترۆسی فەرموو: «شیمۆنی یۆنا، منت لەوانە خۆشتر دەوێت؟» پێی گوت: «بەڵێ گەورەم، دەزانیت کە تۆم خۆشدەوێت.» پێی فەرموو: «بەرخەکانم بلەوەڕێنە.» دیسان پێی فەرمووەوە: «شیمۆنی یۆنا، منت خۆشدەوێت؟» پێی گوت: «بەڵێ گەورەم، دەزانیت خۆشمدەوێیت.» پێی فەرموو: «ببە بە شوانی مەڕەکانم.» سێیەم جار پێی فەرموو: «شیمۆنی یۆنا، منت خۆشدەوێت؟» پەترۆس دڵگران بوو، چونکە سێ جار پێی فەرموو: «منت خۆشدەوێت؟» پێی گوت: «گەورەم، تۆ هەموو شتێک دەزانیت. دەزانیت کە خۆشمدەوێیت.» عیسا پێی فەرموو: «مەڕەکانم بلەوەڕێنە. ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، کاتێک گەنج بوویت پشتێنەکەتت دەبەست و بۆ هەرکوێ دەتویست، دەچوویت. بەڵام کاتێک پیر دەبیت دەستت درێژ دەکەیت و یەکێکی دیکە پشتێنەکەت دەبەستێت و دەتباتە شوێنێک کە ناتەوێت.» ئەمەی گوت وەک ئاماژەکردنێک بۆ مردنی پەترۆس کە بەهۆیەوە خودا شکۆدار دەکات. لەدوای ئەمە پێی فەرموو: «دوام بکەوە!»