لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 3:20-10

یۆحەنا 3:20-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئینجا په‌تڕۆس و قوتابییه‌كه‌ی دیكه‌ ده‌رچوون و هاتنه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌. هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه‌ ڕایان ده‌كرد، قوتابییه‌كه‌ی دیكه‌ پێش په‌تڕۆس كه‌وت و یه‌كه‌م گه‌یشته‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌. دانه‌ویه‌وه‌ و بینی كفنه‌كه‌ دانراوه‌، به‌ڵام نه‌چووه‌ ژووره‌وه‌. ئینجا شیمعون په‌تڕۆس كه‌ دوایكه‌وتبوو هات و چووه‌ نێو گۆڕه‌كه‌، بینی كفنه‌كه‌ دانراوه‌. ده‌سته‌سڕه‌كه‌ش كه‌ به‌سه‌ری ئیشۆعه‌وه‌ بوو له‌گه‌ڵ كه‌تانه‌كه‌ دانه‌نرابوو، به‌ڵكو به‌ جیا له‌ جێیه‌ک پێچراوه‌ته‌وه‌. ئه‌وسا قوتابییه‌كه‌ی دیكه‌ش كه‌ یه‌كه‌مجار هاتبووه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ چووه‌ ژووره‌وه‌. بینی و باوه‌ڕی هێنا. چونكه‌ هێشتا له‌ په‌رتووكه‌كان تێنه‌گه‌یشتبوون كه‌ ده‌بێ له‌نێوان مردوواندا هه‌ستێته‌وه‌. ئینجا دوو قوتابییه‌كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ شوێنی خۆیان.