لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 13:20-18

یۆحەنا 13:20-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پێیان فه‌رموو: “خانم، بۆ ده‌گریت؟” پێی وتن: “گه‌وره‌میان بردووه‌، نازانم له‌كوێ دایانناوه‌!”. كه‌ ئه‌مه‌ی وت ئاوڕی دایه‌وه‌ دوای خۆی، بینی ئیشۆع ڕاوه‌ستاوه‌، به‌ڵام نه‌یزانی ئیشۆعه‌. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “خانم! بۆ ده‌گریت؟ به‌دوای كێدا ده‌گه‌ڕێیت؟” وایزانی باخه‌وانه‌كه‌یه‌، پێی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر تۆ بردووته‌ پێم بڵێ له‌كوێ داتناوه‌ تاكو بیبه‌مه‌وه‌”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “مه‌ریه‌م!” ئه‌ویش ئاوڕی دایه‌وه‌ و وتی: “ڕابۆنی!”، واتا: “مامۆستا”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ده‌ستم لێ مه‌ده‌، چونكه‌ هێشتا بۆ لای باوكم به‌رز نه‌بوومه‌ته‌وه‌. به‌ڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ: من به‌رز ده‌بمه‌وه‌ بۆ لای باوكم و باوكتان، خوداوه‌ندم و خوداوه‌ندتان”. مه‌ریه‌می مه‌گدانی هات و به‌ قوتابییه‌كانی ڕاگه‌یاند كه‌ په‌روه‌ردگاری بینیوه‌! ئه‌وه‌شی پێ ووتن كه‌ پێی فه‌رمووبوو.