یۆحەنا 11:20-23
یۆحەنا 11:20-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام مه‌ریه‌م له‌لای گۆڕه‌كه له ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستابوو ده‌گریا. كاتێ ده‌گریا بۆ گۆڕه‌كه دانه‌ویه‌وه، بینی دوو فریشته به جلی سپییه‌وه له‌و شوێنه‌ی جه‌سته‌ی ئیشۆعی لێ دانرابوو دانیشتوون، یه‌كێک له‌لای سه‌ریه‌وه ئه‌وی دیكه له‌لای پێی. پێیان فه‌رموو: “خانم، بۆ ده‌گریت؟” پێی وتن: “گه‌وره‌میان بردووه، نازانم له‌كوێ دایانناوه!”. كه ئه‌مه‌ی وت ئاوڕی دایه‌وه دوای خۆی، بینی ئیشۆع ڕاوه‌ستاوه، به‌ڵام نه‌یزانی ئیشۆعه. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “خانم! بۆ ده‌گریت؟ به‌دوای كێدا ده‌گه‌ڕێیت؟” وایزانی باخه‌وانه‌كه‌یه، پێی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر تۆ بردووته پێم بڵێ له‌كوێ داتناوه تاكو بیبه‌مه‌وه”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “مه‌ریه‌م!” ئه‌ویش ئاوڕی دایه‌وه و وتی: “ڕابۆنی!”، واتا: “مامۆستا”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ده‌ستم لێ مه‌ده، چونكه هێشتا بۆ لای باوكم به‌رز نه‌بوومه‌ته‌وه. به‌ڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ: من به‌رز ده‌بمه‌وه بۆ لای باوكم و باوكتان، خوداوه‌ندم و خوداوه‌ندتان”. مه‌ریه‌می مه‌گدانی هات و به قوتابییه‌كانی ڕاگه‌یاند كه په‌روه‌ردگاری بینیوه! ئه‌وه‌شی پێ ووتن كه پێی فه‌رمووبوو. ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته، له ترسی جووه‌كان ئه‌و شوێنه‌ی قوتابییه‌كانی لێ‌بوو ده‌رگاكانی داخرابوو، ئیشۆع هات و له‌ناوه‌ڕاستدا ڕاوه‌ستا و پێی فه‌رموون: “ئاشتیتان لێ بێ!” كه ئه‌مه‌ی وت، ده‌ستی و كه‌له‌كه‌ی پیشاندان، جا قوتابییه‌كان كه په‌روه‌ردگاریان بینی دڵشادبوون. ئینجا دیسان ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئاشتیتان لێ بێ! وه‌ک باوک ناردوومی، منیش ده‌تاننێرم”. كه ئه‌مه‌ی وت، فووی لێ‌كردن و پێی فه‌رموون: “ڕووحی پارسا وه‌ربگرن. ئه‌وه‌ی گوناهی ببه‌خشن، به‌خشراوه. ئه‌وه‌ی گوناهی ڕابگرن، ڕاگیراوه”.
یۆحەنا 11:20-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام مریەم لەلای گۆڕەکە لە دەرەوە ڕاوەستابوو دەگریا. کاتێک دەگریا، دانەوییەوە و سەیری ناو گۆڕەکەی کرد، بینی دوو فریشتە بە جلی سپییەوە لەو شوێنەی تەرمەکەی عیسای لێ دانرابوو دانیشتوون، یەکێک لەلای سەرییەوە ئەوی دیکە لەلای پێیەوە. لێیان پرسی: «خانم، بۆچی دەگریت؟» وەڵامی دانەوە: «گەورەمیان بردووە، نازانم لەکوێ دایانناوە.» کە ئەمەی گوت ئاوڕی دایەوە، بینی عیسا ڕاوەستاوە، بەڵام نەیزانی عیسایە. عیسا پێی فەرموو: «خانم! بۆچی دەگریت؟ بەدوای کێدا دەگەڕێیت؟» وایزانی باخەوانەکەیە، پێی گوت: «گەورەم، ئەگەر تۆ بردووتە پێم بڵێ لەکوێ داتناوە تاکو بیبەمەوە.» عیساش پێی فەرموو: «مریەم!» ئەویش ئاوڕی دایەوە و بە عیبری پێی گوت: «ڕابۆنی!» کە بە واتای مامۆستا دێت. عیسا پێی فەرموو: «دەستم لێ مەدە، چونکە هێشتا بۆ لای باوک بەرز نەبوومەتەوە. بەڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ: ”من بەرز دەبمەوە بۆ لای باوکم و باوکتان، خودام و خوداتان.“» مریەمی مەجدەلی هات و بە قوتابییەکانی ڕاگەیاند: «گەورەم بینی!» ئەوەشی پێ گوتن کە پێی فەرمووبوو. ئێوارەی هەمان ڕۆژ، کە یەکەم ڕۆژی هەفتە بوو، لە ترسی ڕابەرانی جولەکە، دەرگاکانی ئەو شوێنە داخرابوون کە قوتابییەکانی لێ‌بوو، عیسا هات و لە ناوەڕاستدا ڕاوەستا و پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت!» کە ئەمەی فەرموو، دەستی و کەلەکەی پیشاندان، جا قوتابییەکان کە مەسیحی خاوەن شکۆیان بینی دڵشاد بوون. ئینجا دیسان عیسا پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت! هەروەک چۆن باوک منی ناردووە، منیش دەتاننێرم.» کە ئەمەی گوت، فووی لێکردن، پێی فەرموون: «ڕۆحی پیرۆز وەربگرن. ئەوەی ئێوە گوناهی ببەخشن، بەخشراوە. ئەوەی ئێوە گوناهی نەبەخشن، نەبەخشراوە.»