یۆحەنا 11:20-16
یۆحەنا 11:20-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام مه‌ریه‌م له‌لای گۆڕه‌كه له ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستابوو ده‌گریا. كاتێ ده‌گریا بۆ گۆڕه‌كه دانه‌ویه‌وه، بینی دوو فریشته به جلی سپییه‌وه له‌و شوێنه‌ی جه‌سته‌ی ئیشۆعی لێ دانرابوو دانیشتوون، یه‌كێک له‌لای سه‌ریه‌وه ئه‌وی دیكه له‌لای پێی. پێیان فه‌رموو: “خانم، بۆ ده‌گریت؟” پێی وتن: “گه‌وره‌میان بردووه، نازانم له‌كوێ دایانناوه!”. كه ئه‌مه‌ی وت ئاوڕی دایه‌وه دوای خۆی، بینی ئیشۆع ڕاوه‌ستاوه، به‌ڵام نه‌یزانی ئیشۆعه. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “خانم! بۆ ده‌گریت؟ به‌دوای كێدا ده‌گه‌ڕێیت؟” وایزانی باخه‌وانه‌كه‌یه، پێی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر تۆ بردووته پێم بڵێ له‌كوێ داتناوه تاكو بیبه‌مه‌وه”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “مه‌ریه‌م!” ئه‌ویش ئاوڕی دایه‌وه و وتی: “ڕابۆنی!”، واتا: “مامۆستا”.
یۆحەنا 11:20-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام مریەم لەلای گۆڕەکە لە دەرەوە ڕاوەستابوو دەگریا. کاتێک دەگریا، دانەوییەوە و سەیری ناو گۆڕەکەی کرد، بینی دوو فریشتە بە جلی سپییەوە لەو شوێنەی تەرمەکەی عیسای لێ دانرابوو دانیشتوون، یەکێک لەلای سەرییەوە ئەوی دیکە لەلای پێیەوە. لێیان پرسی: «خانم، بۆچی دەگریت؟» وەڵامی دانەوە: «گەورەمیان بردووە، نازانم لەکوێ دایانناوە.» کە ئەمەی گوت ئاوڕی دایەوە، بینی عیسا ڕاوەستاوە، بەڵام نەیزانی عیسایە. عیسا پێی فەرموو: «خانم! بۆچی دەگریت؟ بەدوای کێدا دەگەڕێیت؟» وایزانی باخەوانەکەیە، پێی گوت: «گەورەم، ئەگەر تۆ بردووتە پێم بڵێ لەکوێ داتناوە تاکو بیبەمەوە.» عیساش پێی فەرموو: «مریەم!» ئەویش ئاوڕی دایەوە و بە عیبری پێی گوت: «ڕابۆنی!» کە بە واتای مامۆستا دێت.