یۆحەنا 14:2-22
یۆحەنا 14:2-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له په‌رستگا فرۆشیارانی مانگا و كاوڕ و كۆتری بینی، پاره‌گۆڕه‌وانیش دانیشتبوون. قامچییه‌كی له گوریس دروستكرد و هه‌مووانی له په‌رستگا قاو دا، كاوڕ و مانگاكان. پاره‌ی پاره‌گۆڕه‌وانی هه‌ڵڕژاند و مێزه‌كانیان وه‌رگێڕا، به كۆترفرۆشانی فه‌رموو: “ئه‌مانه لێره لاده‌ن! ماڵی باوكم مه‌كه‌نه ماڵی بازرگانی!” جا قوتابییه‌كانی بیریان كه‌وته‌وه كه نووسراوه: {دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مخوات} . جووه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێیان وت: “چ په‌رجوێكمان پیشان ده‌ده‌یت تاكو ئه‌م شتانه بكه‌یت؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه و پێیان فه‌رموو: “ئه‌م په‌رستگایه بڕوخێنن، به سێ ڕۆژ هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه”. جووه‌كان وتیان: “ئه‌م په‌رستگایه به چل و شه‌ش ساڵ بنیادنراوه، تۆ به سێ ڕۆژ هه‌ڵیده‌ستێنیته‌وه؟” به‌ڵام ئه‌و باسی په‌رستگای جه‌سته‌ی خۆی ده‌كرد. بۆیه كاتێ له‌نێو مردووان هه‌ستایه‌وه، قوتابییه‌كانی بیریان كه‌وته‌وه كه ئه‌مه‌ی وتبوو، ئینجا باوه‌ڕیان هێنا به سیپاره‌كه و به‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ئیشۆع فه‌رمووی.
یۆحەنا 14:2-22 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لە حەوشەکانی پەرستگا فرۆشیارانی گا و مەڕ و کۆتری بینی، پارەگۆڕەوانیش دانیشتبوون. قامچییەکی لە گوریس دروستکرد و هەمووانی لە حەوشەکانی پەرستگا دەرکرد، مەڕ و گا پێکەوە. پارەی پارەگۆڕەوانی پەرشوبڵاو کردەوە و مێزەکانی سەرەوژێر کرد، ئینجا بە کۆترفرۆشانی فەرموو: «ئەم شتانە لێرە هەڵگرن! ماڵی باوکم مەکەنە بازاڕ!» جا قوتابییەکانی هاتەوە بیریان کە نووسراوە: ﴿دڵگەرمی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت.﴾ جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «چ پەرجووێکمان نیشان دەدەیت تاکو دەسەڵاتی ئەنجامدانی هەموو ئەم کارانەت بسەلمێنێ؟» عیساش وەڵامی دانەوە: «ئەم پەرستگایە بڕووخێنن، بە سێ ڕۆژ هەڵیدەستێنمەوە.» ئینجا جولەکەکان گوتیان: «ئەم پەرستگایە بە چل و شەش ساڵ بنیاد نراوە، تۆ بە سێ ڕۆژ هەڵیدەستێنیتەوە؟» بەڵام ئەو باسی پەرستگای لەشی خۆی دەکرد. لەبەر ئەوە کاتێک لەناو مردووان هەستایەوە، قوتابییەکانی هاتەوە بیریان کە ئەمەی گوتبوو، ئینجا باوەڕیان هێنا بە نووسراوە پیرۆزەکە و بەو قسەیەی عیسا فەرمووی.