یۆحەنا 1:2-25
یۆحەنا 1:2-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له ڕۆژی سێیه‌م له قه‌تنێی گلیلا شاییه‌ک هه‌بوو، دایكی ئیشۆعیش له‌وێ بوو. ئیشۆع و قوتابییه‌كانیشی بۆ شاییه‌كه بانگهێشت كرابوون. كاتێ مه‌ی ته‌واو بوو، دایكی به ئیشۆعی وت: “مه‌ییان نییه!” ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “خانم، چیت لێم ده‌وێ؟ هێشتا كاتم نه‌هاتووه!” دایكی به ڕاژه‌وانه‌كانی وت: “هه‌رچییه‌كتان پێ ده‌ڵێ، بیكه‌ن”. شه‌ش كوپه‌ی به‌ردین به‌گوێره‌ی بێگه‌رد كردنه‌وه‌ی جوو له‌وێ دانرابوون، هه‌ریه‌كه‌ی یه‌ک تا سێ قوله‌تێنی ده‌گرت. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “كوپه‌كان پڕ بكه‌ن له ئاو”. ئه‌وانیش تا سه‌ر پڕیانكرد. ئینجا پێی فه‌رموون: “ئێستا لێی ده‌ربهێنن و بۆ گه‌وره‌ی شاییه‌كه‌ی ببه‌ن!” ئه‌وانیش بردییان. كاتێ گه‌وره‌ی شاییه‌كه تامی ئه‌و ئاوه‌ی كرد كه ببووه مه‌ی، سه‌رچاوه‌كه‌شی نه‌ده‌زانی، به‌ڵام ڕاژه‌وانه‌كان ده‌یانزانی، ئه‌وانه‌ی ئاوه‌كه‌یان ده‌رهێنابوو، ئه‌وسا گه‌وره‌ی شاییه‌كه زاوای بانگ‌كرد و پێی وت: “هه‌موو كه‌س یه‌كه‌مجار مه‌یه چاكه‌كه داده‌نێت، كاتێ مه‌ست بوون، ئینجا خراپه‌كه. به‌ڵام تۆ تا ئێستا مه‌یه چاكه‌كه‌ت هێشتووه‌ته‌وه!” ئه‌مه سه‌ره‌تای په‌رجوه‌كان بوو كه ئیشۆع له قه‌تنێی گلیلا كردی و شكۆی خۆی ده‌رخست، قوتابییه‌كانیشی باوه‌ڕیان پێی هێنا. دواتر له‌گه‌ڵ دایكی و برایانی و قوتابییه‌كانی به‌ره‌و كپه‌ڕناخوم دابه‌زین، چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م له‌وێ مانه‌وه. جه‌ژنی په‌سخه‌ی جوو نزیكبووه‌وه، ئیشۆع سه‌ركه‌وت بۆ یروشلایم. له په‌رستگا فرۆشیارانی مانگا و كاوڕ و كۆتری بینی، پاره‌گۆڕه‌وانیش دانیشتبوون. قامچییه‌كی له گوریس دروستكرد و هه‌مووانی له په‌رستگا قاو دا، كاوڕ و مانگاكان. پاره‌ی پاره‌گۆڕه‌وانی هه‌ڵڕژاند و مێزه‌كانیان وه‌رگێڕا، به كۆترفرۆشانی فه‌رموو: “ئه‌مانه لێره لاده‌ن! ماڵی باوكم مه‌كه‌نه ماڵی بازرگانی!” جا قوتابییه‌كانی بیریان كه‌وته‌وه كه نووسراوه: {دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مخوات} . جووه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێیان وت: “چ په‌رجوێكمان پیشان ده‌ده‌یت تاكو ئه‌م شتانه بكه‌یت؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه و پێیان فه‌رموو: “ئه‌م په‌رستگایه بڕوخێنن، به سێ ڕۆژ هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه”. جووه‌كان وتیان: “ئه‌م په‌رستگایه به چل و شه‌ش ساڵ بنیادنراوه، تۆ به سێ ڕۆژ هه‌ڵیده‌ستێنیته‌وه؟” به‌ڵام ئه‌و باسی په‌رستگای جه‌سته‌ی خۆی ده‌كرد. بۆیه كاتێ له‌نێو مردووان هه‌ستایه‌وه، قوتابییه‌كانی بیریان كه‌وته‌وه كه ئه‌مه‌ی وتبوو، ئینجا باوه‌ڕیان هێنا به سیپاره‌كه و به‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ئیشۆع فه‌رمووی. كه له جه‌ژنی په‌سخه له یروشلایم بوو، زۆر كه‌س باوه‌ڕیان به ناوی هێنا، چونكه په‌رجوه‌كانیان ده‌بینی كه ده‌یكرد. به‌ڵام ئیشۆع له‌لای خۆیه‌وه متمانه‌ی پێ نه‌كردن، چونكه هه‌مووی ده‌ناسی. چونكه پێویستی به كه‌س نه‌بوو ده‌رباره‌ی مرۆڤ گه‌واهیی بۆ بدات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یزانی مرۆڤ چی تێدایه.
یۆحەنا 1:2-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لە ڕۆژی سێیەم لە قانای جەلیل شاییەک هەبوو، دایکی عیساش لەوێ بوو. عیسا و قوتابییەکانیشی بۆ شاییەکە بانگهێشتکرابوون. کاتێک شەراب نەما، دایکی بە عیسای گوت: «شەرابیان نییە!» عیساش پێی فەرموو: «ژنەکە، چیت لە من دەوێ؟ هێشتا کاتی من نەهاتووە!» ئینجا دایکی بە خزمەتکارانی گوت: «هەرچییەکتان پێ دەڵێ، بیکەن.» شەش کوپەی بەردین، لەو جۆرەی کە جولەکەکان بۆ پاککردنەوە بەکاریاندەهێنا، لەوێ دانرابوون، هەریەکەی هەشتا هەتا سەد و بیست لیتریان دەگرت. جا عیسا پێی فەرموون: «کوپەکان پڕ بکەن لە ئاو.» ئەوانیش کوپەکانیان هەتا سەر پڕکرد. ئینجا پێی فەرموون: «ئێستا لێی دەربهێنن و بۆ گەورەی شاییەکەی ببەن!» ئەوانیش بردیان. کاتێک گەورەی شاییەکە تامی ئەو ئاوەی کرد کە ببووە شەراب، سەرچاوەکەی نەدەزانی، بەڵام خزمەتکاران دەیانزانی، ئەوانەی ئاوەکەیان دەرهێنابوو. ئەوسا گەورەی شاییەکە زاوای بانگکرد و پێی گوت: «هەموو کەس یەکەم جار شەرابە چاکەکە دادەنێن، کاتێک مەست بوون، ئینجا خراپەکە. بەڵام تۆ هەتا ئێستا شەرابە چاکەکەت هێشتووەتەوە!» ئەو پەرجووەی عیسا لە قانای جەلیل کردی، یەکەمین نیشانەی بوو کە بەهۆیەوە شکۆی خۆی دەرخست، قوتابییەکانیشی باوەڕیان پێی هێنا. دواتر لەگەڵ دایکی و براکانی و قوتابییەکانی بەرەو شاری کەفەرناحوم دابەزین، چەند ڕۆژێک لەوێ مانەوە. کە جەژنی پەسخەی جولەکەکان نزیک بووەوە، عیسا چوو بۆ ئۆرشەلیم. لە حەوشەکانی پەرستگا فرۆشیارانی گا و مەڕ و کۆتری بینی، پارەگۆڕەوانیش دانیشتبوون. قامچییەکی لە گوریس دروستکرد و هەمووانی لە حەوشەکانی پەرستگا دەرکرد، مەڕ و گا پێکەوە. پارەی پارەگۆڕەوانی پەرشوبڵاو کردەوە و مێزەکانی سەرەوژێر کرد، ئینجا بە کۆترفرۆشانی فەرموو: «ئەم شتانە لێرە هەڵگرن! ماڵی باوکم مەکەنە بازاڕ!» جا قوتابییەکانی هاتەوە بیریان کە نووسراوە: ﴿دڵگەرمی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت.﴾ جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «چ پەرجووێکمان نیشان دەدەیت تاکو دەسەڵاتی ئەنجامدانی هەموو ئەم کارانەت بسەلمێنێ؟» عیساش وەڵامی دانەوە: «ئەم پەرستگایە بڕووخێنن، بە سێ ڕۆژ هەڵیدەستێنمەوە.» ئینجا جولەکەکان گوتیان: «ئەم پەرستگایە بە چل و شەش ساڵ بنیاد نراوە، تۆ بە سێ ڕۆژ هەڵیدەستێنیتەوە؟» بەڵام ئەو باسی پەرستگای لەشی خۆی دەکرد. لەبەر ئەوە کاتێک لەناو مردووان هەستایەوە، قوتابییەکانی هاتەوە بیریان کە ئەمەی گوتبوو، ئینجا باوەڕیان هێنا بە نووسراوە پیرۆزەکە و بەو قسەیەی عیسا فەرمووی. کاتێک عیسا لە جەژنی پەسخە لە ئۆرشەلیم بوو، زۆر کەس باوەڕیان بە ناوی هێنا، چونکە ئەو پەرجووانەیان بینی کە دەیکرد. بەڵام عیسا لەلای خۆیەوە متمانەی پێ نەکردن، چونکە هەموو خەڵکی دەناسی. ئەو پێویستی بە کەس نەبوو دەربارەی مرۆڤ شایەتی بۆ بدات، چونکە خۆی دەیزانی دڵی مرۆڤ چی تێدایە.