یۆحەنا 8:19-11
یۆحەنا 8:19-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ پیڵاتوس ئه‌م قسه‌یه‌ی بیست زیاتر ترسا. گه‌ڕایه‌وه نێو كۆشكه‌كه و به ئیشۆعی وت: “خه‌ڵكی كوێی؟” به‌ڵام ئیشۆع هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه. پیڵاتوس پێی وت: “قسه‌م بۆ ناكه‌یت؟ نازانیت ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه له‌خاچت بده‌م یان ئازادت بكه‌م؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “هه‌رگیز هیچ ده‌سه‌ڵاتێكت به‌سه‌ر منه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌وه پێت نه‌درابێت. بۆیه ئه‌وه‌ی منی ڕاده‌ستی تۆی كردووه گوناهه‌كه‌ی مه‌زنتره”.
یۆحەنا 8:19-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک پیلاتۆس گوێی لەم قسەیە بوو زیاتر ترسا. گەڕایەوە ناو کۆشکەکە و بە عیسای گوت: «خەڵکی کوێی؟» بەڵام عیسا هیچ وەڵامێکی نەدایەوە. پیلاتۆس پێی گوت: «قسەم بۆ ناکەیت؟ ئایا نازانیت دەسەڵاتم هەیە کە ئازادت بکەم یان لە خاچت بدەم؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «هیچ دەسەڵاتێکت بەسەر منەوە نییە، مەگەر لە سەرەوە پێت درابێت. لەبەر ئەوە ئەوەی منی داوەتە دەست تۆ گوناهەکەی گەورەترە.»