یۆحەنا 39:19-42
یۆحەنا 39:19-42 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
نیقادیمۆسیش هات، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار به شه‌و هاته لای ئیشۆع. له‌گه‌ڵ خۆی نزیكه‌ی سه‌د مه‌ننا موڕی تێكه‌ڵاو به عودی هێنا. جا جه‌سته‌ی ئیشۆعیان برد و به كه‌تان له‌گه‌ڵ بۆن پێچایانه‌وه، وه‌ک نه‌ریتی جوو له كفنكردن. له‌و شوێنه‌ی ئیشۆعی تێدا له‌خاچدرا باخێک هه‌بوو، له باخه‌كه‌شدا گۆڕێكی نوێی هه‌بوو كه‌سی تێدا نه‌نێژرابوو. له‌به‌ر ڕۆژی ئاماده‌كاری جووه‌كان ئیشۆعیان له‌وێ دانا، چونكه گۆڕه‌كه نزیک بوو.
یۆحەنا 39:19-42 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
نیقۆدیمۆسیش هات، ئەوەی یەکەم جار بە شەو هاتە لای عیسا. لەگەڵ خۆی نزیکەی سی لیتر موڕی تێکەڵاو بە ئەلوای هێنا. جا تەرمەکەی عیسایان برد و بە کەتان لەگەڵ بۆن پێچایانەوە، وەک نەریتی جولەکەیە لە کفن کردن. لەو شوێنەی عیسای تێدا لە خاچ درا باخچەیەکی لێ‌بوو، لە باخچەکەشدا گۆڕێکی نوێی لێ‌بوو کەسی تێدا نەنێژرابوو. لەبەر ڕۆژی ئامادەکاری جولەکەکان عیسایان لەوێ دانا، چونکە گۆڕەکە نزیک بوو.