لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 37:19-40 - Compare All Versions

یۆحەنا 37:19-40 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

هه‌روه‌ها سیپاره‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌فه‌مرووێ: {ته‌ماشای ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕمیان لێداوه‌} . ئینجا‌ یۆسپی خه‌ڵكی ڕه‌متا كه‌ له‌ ترسی جوو به‌ نهێنی قوتابی ئیشۆع بوو، داوای له‌ پیڵاتوس كرد تاكو جه‌سته‌ی ئیشۆع ببات، پیڵاتوسیش ڕێی دا. جا هات و جه‌سته‌ی ئیشۆعی برد. نیقادیمۆسیش هات، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار به‌ شه‌و هاته‌ لای ئیشۆع. له‌گه‌ڵ خۆی نزیكه‌ی سه‌د مه‌ننا موڕی تێكه‌ڵاو به‌ عودی هێنا. جا جه‌سته‌ی ئیشۆعیان برد و به‌ كه‌تان له‌گه‌ڵ بۆن پێچایانه‌وه‌، وه‌ک نه‌ریتی جوو له‌ كفنكردن.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 19 PNTZS

یۆحەنا 37:19-40 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

هەروەها نووسراوێکی پیرۆزی دیکەش دەفەرموێ: ﴿تەماشای ئەوە دەکەن کە ڕمیان لێداوە.﴾ پاش ئەوە یوسفی خەڵکی ڕامە کە لە ترسی ڕابەرانی جولەکە بە نهێنی قوتابی عیسا بوو، داوای لە پیلاتۆس کرد تاکو تەرمی عیسا ببات، پیلاتۆسیش ڕێی دا. ئەویش هات و تەرمەکەی برد. نیقۆدیمۆسیش هات، ئەوەی یەکەم جار بە شەو هاتە لای عیسا. لەگەڵ خۆی نزیکەی سی لیتر موڕی تێکەڵاو بە ئەلوای هێنا. جا تەرمەکەی عیسایان برد و بە کەتان لەگەڵ بۆن پێچایانەوە، وەک نەریتی جولەکەیە لە کفن کردن.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 19 KSS