یۆحەنا 31:19-34
یۆحەنا 31:19-34 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا جووه‌كان داوایان له پیڵاتوس كرد قاچی له‌خاچدراوان بشكێندرێت و هه‌ڵبگیردرێن، چونكه ڕۆژی ئاماده‌كاری بوو، ئه‌و شه‌ممه‌یه ڕۆژێكی مه‌زن بوو، تاكو ته‌رمه‌كان له شه‌ممه‌دا له‌سه‌ر خاچ نه‌مێنن. ئینجا سه‌ربازه‌كان هاتن و هه‌ردوو قاچی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م و ئه‌وی دیكه‌یان شكاند كه له‌گه‌ڵیدا له‌خاچدرابوون. به‌ڵام كاتێ هاتنه لای ئیشۆع بینییان وا مردووه، قاچییان نه‌شكاند. به‌ڵام یه‌كێک له سه‌ربازه‌كان ڕمێكی له كه‌له‌كه‌ی دا، یه‌كسه‌ر خوێن و ئاو ده‌رچوو.
یۆحەنا 31:19-34 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاشان ڕابەرانی جولەکە داوایان لە پیلاتۆس کرد قاچی لەخاچدراوان بشکێنرێن و تەرمەکانیان هەڵبگیردرێن، چونکە ڕۆژی ئامادەکاری بوو، ئەو شەممەیە ڕۆژێکی گەورە بوو، تاکو تەرمەکان لە شەممەدا لەسەر خاچ نەمێنن. ئینجا سەربازەکان هاتن و هەردوو قاچی ئەوەی یەکەم و ئەوی دیکەیان شکاند کە لەگەڵ عیسادا لە خاچ درابوون. بەڵام کاتێک هاتنە لای عیسا بینییان وا مردووە، قاچییان نەشکاند. بەڵام یەکێک لە سەربازەکان ڕمێکی لە کەلەکەی دا، دەستبەجێ خوێن و ئاو دەرچوو.