یۆحەنا 13:19-16
یۆحەنا 13:19-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک پیلاتۆس گوێی لەم قسانە بوو، عیسای بردە دەرەوە و لەسەر کورسی دادوەری دانیشت، لە شوێنێک پێی دەگوترێ «بەردڕێژکراو»، کە بە عیبری پێی دەڵێن «گەباسا». ڕۆژی ئامادەکاری جەژنی پەسخە بوو، نزیکەی کاتژمێر دوازدە بوو. ئینجا پیلاتۆس بە جولەکەکانی گوت: «ئەوەتا پاشاکەتان.» ئەوانیش هاواریان کرد: «بیبە! بیبە! لە خاچی بدە!» پیلاتۆس لێی پرسین: «پاشاکەتان لە خاچ بدەم؟» کاهینانی باڵا وەڵامیان دایەوە: «جگە لە قەیسەر پاشامان نییە.» ئیتر پیلاتۆس دایە دەستیان تاکو لە خاچ بدرێت.
یۆحەنا 13:19-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ پیڵاتوس ئه‌م قسه‌یه‌ی بیست، ئیشۆعی برده ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر ته‌ختی دادوه‌ری دانیشت، له شوێنێک پێی ده‌ووترێ به‌ردڕێژكراو، به عیبریش گپپتا. ڕۆژی ئاماده‌كاری په‌سخه بوو، نزیكه‌ی كاژێر شه‌ش بوو، به جووه‌كانی وت: “ئه‌وه‌تا پاشاكه‌تان”. ئه‌وانیش هاواریان كرد: “بیبه! بیبه! له‌خاچی بده!” پیڵاتوس پێی وتن: “پاشاكه‌تان له‌خاچ بده‌م؟” كاهینانی باڵا وه‌ڵامیان دایه‌وه: “جگه له قه‌یسه‌ڕ پاشامان نییه”. ئیتر دایه ده‌ستیان تاكو له‌خاچ بدرێت. ئه‌وانیش ئیشۆعیان برد.