لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 32:18-37

یۆحەنا 32:18-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

تاكو فه‌رمووده‌ی ئیشۆع بێته‌ دی كه‌ ئاماژه‌ی كرد بۆ ئه‌و مردنه‌ی كه‌ ده‌مرێت. ئینجا پیڵاتوس چووه‌ نێو كۆشكه‌كه‌، بانگی ئیشۆعی كرد و پێی وت: “تۆ پاشای جووی؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “له‌ خۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌ڵێی، یان خه‌ڵكی دیكه‌ باسی منیان بۆ كردووی؟” پیڵاتوس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “خۆ من جووم نیم؟ نه‌ته‌وه‌كه‌ت و كاهینانی باڵا تۆیان ڕاده‌ستی منیان كردووه‌. چیت كردووه‌؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “شانشینیه‌كه‌م له‌م جیهانه‌دا نییه‌. ئه‌گه‌ر شانشینیه‌كه‌م له‌م جیهانه‌ بووایه‌، ڕاژه‌وانانم ده‌جه‌نگان تاكو ڕاده‌ستی جووه‌كان نه‌كرێم. به‌ڵام شانشینیه‌كه‌م لێره‌ نییه‌”. ئینجا پیڵاتوس پێی وت: “كه‌واته‌ تۆ پاشای؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “تۆ ده‌ڵێی كه‌ من پاشام. بۆیه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان، تاكو گه‌واهیی بۆ ڕه‌وا بده‌م. هه‌ر كه‌سێک له‌ ڕه‌واوه‌ بێت ده‌نگم ده‌بیستێت”.