یۆحەنا 28:18-38
یۆحەنا 28:18-38 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەیانی زوو ڕابەرانی جولەکە عیسایان لەلای قەیافاوە بۆ کۆشکی فەرمانڕەوایەتی برد. ئەوان نەچوونە ژوورەوەی کۆشک، نەوەک گڵاو ببن و نەتوانن نانی پەسخە بخۆن. پیلاتۆسیش هاتە دەرەوە و گوتی: «چ سکاڵایەکتان لەسەر ئەم پیاوە هەیە؟» وەڵامیان دایەوە: «ئەگەر خراپەکار نەبووایە، نەماندەدا بە دەستتەوە.» پیلاتۆسیش پێی گوتن: «بیبەن، بەگوێرەی شەریعەتی خۆتان حوکمی بدەن.» جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «دروست نییە ئێمە کەس بکوژین.» ئەمەش ڕوویدا تاکو ئەو قسەیەی عیسا بێتە دی کە لەسەر شێوازی مردنەکەی فەرمووبووی. لەبەر ئەوە پیلاتۆس چووە ناو کۆشکەکە، بانگی عیسای کرد و پێی گوت: «تۆ پاشای جولەکەی؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «تۆ لە خۆتەوە ئەمە دەڵێی، یاخود خەڵکی دیکە باسی منیان بۆ کردووی؟» پیلاتۆس وەڵامی دایەوە: «ئایا من جولەکەم؟ گەلەکەت و کاهینانی باڵا تۆیان داوەتە دەستی من. چیت کردووە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «پاشایەتی من سەر بەم جیهانە نییە. ئەگەر پاشایەتی من سەر بەم جیهانە بووایە، ئەوسا خزمەتکارەکانم دەجەنگان تاکو نەدرێمە دەست ڕابەرانی جولەکە. بەڵام پاشایەتی من سەر بە ئێرە نییە.» ئینجا پیلاتۆس پێی گوت: «کەواتە تۆ پاشای؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «تۆ دەڵێی کە من پاشام. بۆ ئەمە لەدایک بووم و بۆ ئەمەش هاتوومەتە جیهان، تاکو شایەتی بۆ ڕاستی بدەم. هەرکەسێک لە ڕاستییەوە بێت گوێ لە دەنگم دەگرێت.» پیلاتۆس پێی گوت: «ڕاستی چییە؟» کە ئەمەی گوت دیسان چووە دەرەوە بۆ لای جولەکەکان و پێی گوتن: «هیچ خراپەیەکی تێدا نابینم.
یۆحەنا 28:18-38 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌یانییه‌كه‌ی ئیشۆعیان له‌لای قه‌یاپاوه بۆ كۆشكی فه‌رمانڕه‌وایی برد. خۆیان نه‌چوونه ژووره‌وه‌ی كۆشک، نه‌وه‌ک گڵاو ببن، به‌ڵكو بتوانن په‌سخه بخۆن. پیڵاتوسیش هاته ده‌ره‌وه و وتی: “چ سكاڵایه‌كتان له‌سه‌ر ئه‌م پیاوه هه‌یه؟” وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێیان وت: “ئه‌گه‌ر خراپه‌كار نه‌بووایه، نه‌مانده‌دایه ده‌ستته‌وه!” پیڵاتوسیش پێی وتن: “خۆتان بیبه‌ن، به‌گوێره‌ی ته‌وراتی خۆتان حوكمی بده‌ن”. جووه‌كان پێیان وت: “دروست نییه ئێمه كه‌س بكوژین”. تاكو فه‌رمووده‌ی ئیشۆع بێته دی كه ئاماژه‌ی كرد بۆ ئه‌و مردنه‌ی كه ده‌مرێت. ئینجا پیڵاتوس چووه نێو كۆشكه‌كه، بانگی ئیشۆعی كرد و پێی وت: “تۆ پاشای جووی؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “له خۆته‌وه ئه‌مه ده‌ڵێی، یان خه‌ڵكی دیكه باسی منیان بۆ كردووی؟” پیڵاتوس وه‌ڵامی دایه‌وه: “خۆ من جووم نیم؟ نه‌ته‌وه‌كه‌ت و كاهینانی باڵا تۆیان ڕاده‌ستی منیان كردووه. چیت كردووه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “شانشینیه‌كه‌م له‌م جیهانه‌دا نییه. ئه‌گه‌ر شانشینیه‌كه‌م له‌م جیهانه بووایه، ڕاژه‌وانانم ده‌جه‌نگان تاكو ڕاده‌ستی جووه‌كان نه‌كرێم. به‌ڵام شانشینیه‌كه‌م لێره نییه”. ئینجا پیڵاتوس پێی وت: “كه‌واته تۆ پاشای؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “تۆ ده‌ڵێی كه من پاشام. بۆیه له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته جیهان، تاكو گه‌واهیی بۆ ڕه‌وا بده‌م. هه‌ر كه‌سێک له ڕه‌واوه بێت ده‌نگم ده‌بیستێت”. پیڵاتوس پێی وت: “ڕه‌وا چییه؟” كه ئه‌مه‌ی وت دیسان بۆ لای جووه‌كان ده‌رچوو و پێی وتن: “یه‌ک خراپه‌ی تێدا نابینم.