یۆحەنا 19:18-24
یۆحەنا 19:18-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
سەرۆکی کاهینان دەربارەی قوتابییەکانی و فێرکردنەکەی پرسیاری لە عیسا کرد. عیساش وەڵامی دایەوە: «بە ئاشکرا بۆ جیهان دوام، بەردەوام لە کەنیشت و پەرستگادا خەڵکم فێردەکرد، کە هەموو جولەکەکان لێی کۆدەبنەوە. هیچم بە نهێنی نەگوتووە. بۆ پرسیارم لێ دەکەیت؟ لەوانە بپرسە کە گوێیان لێبووە چیم پێیان گوتووە. ئەمانە دەزانن چیم گوتووە.» کاتێک ئەمەی فەرموو یەکێک لە خزمەتکاران کە لەلایەوە ڕاوەستابوو زللەیەکی لە عیسا دا و گوتی: «ئاوا وەڵامی سەرۆکی کاهینان دەدەیتەوە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەگەر قسەی خراپم کردووە، شایەتی لەسەر خراپەکە بدە. ئەگەر ڕاستیشە، بۆچی لێم دەدەیت؟» ئینجا حەنا عیسای بە دەستی بەستراوەوە بۆ قەیافای سەرۆکی کاهینان نارد.
یۆحەنا 19:18-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاهینی باڵا ده‌رباره‌ی قوتابییه‌كانی و فێركردنه‌كه‌ی له ئیشۆعی پرسی. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “به ئاشكرا بۆ جیهان دوام، من هه‌رده‌م له كه‌نیشت و په‌رستگادا خه‌ڵكم فێرده‌كرد، كه هه‌میشه هه‌موو جوو لێی كۆده‌بنه‌وه. هیچم به نهێنی نه‌ووتووه. بۆچی پرس له من ده‌كه‌یت؟ له‌وانه بپرسه كه گوێیان لێبووه چیم پێیان وتووه. ئه‌وانه ده‌زانن من چیم وتووه”. كاتێ ئه‌مه‌ی فه‌رموو یه‌كێک له ڕاژه‌وانان كه له‌لای ڕاوه‌ستابوو زللـه‌یه‌كی له ئیشۆع دا و وتی: “ئاوا وه‌ڵامی كاهینی باڵا ده‌ده‌یته‌وه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئه‌گه‌ر قسه‌ی خراپم كردووه، گه‌واهیی له‌سه‌ر خراپه‌كه بده. ئه‌گه‌ر باشیشه، بۆچی لێم ده‌ده‌یت؟” ئینجا خه‌ننه‌ن به به‌ستراوه‌یی بۆ قه‌یاپا كاهینی باڵای نارد.